دوێنێ (سێشەممە) (11/12/2018) لە كۆبوونەوەی (49)یەمینی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا سێ ئەندامی نوێ سوێندی یاساییان خوارد.
پاش ئەوەی هەریەكە لە (غالب محەمەد) لە فراكسیۆنی (گۆڕان)‌و (دانا جەزا) لە فراكسیۆنی (پارتی دیموكراتی كوردستان) لەهەڵبژاردنەكانی (12/5/2018)دا توانیان سەركەون بۆ (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)‌و هەروەها سەركەوتنی (سەلمە فاتیح) لە فراكسیۆنی (یەكێتی نیشتمانی كوردستان)بۆ (پەرلەمانی كوردستان).
دوێنێ بۆ شوێنگرتنەوەی ئەو سێ ئەندامە، سێ ئەندامی نوێ سوێندی یاساییان خواردو وەك ئەندامی نوێی ئەنجومەن دەستبەكاربوون.
ئەوانیش: 
1. بەرزان حامید سەعید لە شوێنی (دانا جەزا عەلی).
2. ئیسماعیل عەلی حەمزە لە شوێنی (غالب محەمەد عەلی).
3. دیمەن رەزا رەشید رەزا لەشوێنی (سەلمە فاتیح تۆفیق).
بەناوی سەرۆك‌و دەستەی كارگێڕی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ەوە، پیرۆزباییان لێدەكەین‌و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازین.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft