ئەمڕۆ (سێشەممە) بەرواری (18/12/2018) ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەن، پەنجایەمین كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا.
كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆكردن بوو لەسەر سێ تەوەر، كەبریتیی بوون لە:
1. هەڵبژاردن‌و دەنگدان بۆ پۆستی بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەكانی گەرمیان.
2. دەنگدان‌و پێشنیار بۆ دووبارە پچڕاندنی گوندی (باراو) لە ناحیەی (سرۆچك) سەربەقەزای (سەیدسادق) بەستنەوەی ناحیەی سیتەك- قەزای شارباژێر لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم.
3. دەنگدان پێشنیاز بۆ فراوانكردنی گوندی (بەردەكۆز) لە ناحیەی بنگرد- قەزای دوكان لەسەر موڵكی ژمارە (32.3) كەرتی (27)ی بەردەكۆز.
4. پڕكردنەوەی میلاكی لیژنە هەمیشەییەكان.
شایانی باسە پاش كۆتايی هاتنی ماوەی یاسایی ئەنجومەنی پارێزگاكان، ئەمە دووەم كۆبوونەوەیە كە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەنجامیدەدات.




SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft