رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان ، بەشداریكرد لە خوڵێكی راهێنانی تایبەت بە("میكانیزمەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ پاراستنی ژنان و كەمینەكان) كە لەلایەن رێكخراوی (UNAMI) ئەنجامدرابوو.
لە رۆژانی (16-17/2/2018) رێكخراوی (UNAMI) هەستا بەكردنەوەی خولێكی راهێنان بۆ ( رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و كارمەندانی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان)
لە میانی خولەكە چەند بابەتێكی تایبەت بە مافەكانی مرۆڤو مافی ژنانو مافی كەمینەكانو جێندەرو رێكەتنامەی سیداو گفتوگۆیان لەسەكرا.
لەكۆتایی خولەكەشدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان