ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به‌دواداچون بۆ پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبون ده‌كات، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه جێبه‌جێ دهكرێتو كه‌موكورتیی تێدایه، راپۆرتێكیش سه‌باره‌ت بهكهموكورتییهكان، ده‌داته داواكاری گشتی‌و داوای لێپرسینه‌وه ده‌كات.
رۆژی دوشه‌ممه 27-2-2017، لیژنه‌ی هونه‌ری راپۆرتێكی له‌باره‌ی گیروگرفو كه‌موكورتییه‌كانی پرۆژه‌ی (گۆران سیتی) پێشكه‌ش به‌داواكاری گشتی كرد‌و داوای ئه‌وه‌ی كرد، لێكۆڵینه‌وه له‌چه‌ندین كه‌موكورتی بكرێت، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای جێبه‌جێكاره‌وه له‌پرۆژه‌كه‌دا دروست كراون.
خه‌دیجه عه‌بدولجه‌بار ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، چه‌ندین كهموكورتییو گرفت له‌پرۆژه‌كه‌دا هه‌یه، بۆیه پێویسته داواكاری گشتی بێته سه‌ر خهتو ئه‌و پرسه له‌دادگا بجوڵێنێت، چونكه له‌پرۆژه‌كه‌دا مافی هاوبه‌شه‌كان پێشێل كراوه‌و كۆمپانیای به‌ڕێزیش، كه ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆدایه، له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا پابه‌ندی ماستهرپلانو چۆنێتیی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه نه‌بوه.