(16) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای بانگهێشتی هەریەكە لە بەڕێوەبەری گواستنەوه و گەیاندنی سلێمانی و نوینەری رێگەپێدراوی ئاسیاسێڵ دەكەن سەبارەت بەگرانكردنی نرخی مانگانەی سیمكارتەكانی (فەرامانبەران و مامۆستایان) كەبەنیازن لە (24/1/2019)وه نرخەكانیان لە  (6.000) شەش هەزاردینارەوە بەرزبكرێتەوە بۆ (10.000)هەزار دینار.

بۆ ئەو مەبەستە  (16) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، یاداشتێكیان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگا كردووەو تیایدا داوادەكەن بۆ رۆژی (یەكشەممە)ی داهاتوو (20/1/2019) هەریەكە لە بەڕێوەبەری گواستنەوه و گەیاندنی سلێمانی ونوینەری رێگەپێدراوی ئاسیاسێڵ  بانگهێشتی ئەنجومەن بكەن بە مەبەستی تاوتوێكردنی ئەو بابەتە لەگەڵ ليژنەی (خزمەتگوزاری و شارەوانی‌و گواستنەوەو گەیاند).  




SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft