بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانیان)، (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) سەردانی سەرجەم فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق/ پارێزگای سلێمانی دەكات.
ئەمڕۆ (دووشەممە) بەرواری (4/2/2019)، سەردانی بەڕێز (ئەحمەد حاجی رەشید) ئەندامی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)/ لەسەر لیستی كۆمەڵی ئیسلامی كرا....
لەكۆبوونەوەیەكدا كە نزیكەی  نیو كاتژمێری خایاند، (ئارام كەمال) بەڕێوبەری پڕۆژە لە رێكخراوی (كوردستان بۆ هەمووان) تیشكی خستە سەر چالاكییەكانی پڕۆژەو چۆنیەتی هاوكاریكردن‌و بەشداری ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق/ پارێزگای سلێمانی.
پاشان بەڕێز (ئەحمەد حاجی رەشید) خۆشحاڵی خۆی بۆ پڕۆژەكە دەربڕی‌و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد وەك  فراكسیۆنی (كۆمەڵی ئیسلامی) ئامادەن بەشداری چالاكییەكانی پڕۆژەكە بكەن، لەپێناو دەوڵەمەندكردنی هاووڵاتیان بە زانیاری هەروەها ناوبراو چالاكییەكانی پڕۆژەكە‌و ئەم جۆرە كارانەی بەرزنرخاندو ئومێدی خواست هەرێمی كوردستانیش وەك وڵاتە پێشكەوتووەكان سوود لە‌و راپۆرت‌و لێكۆڵینەوانە ببینێت كە لەلایەن رێكخراو سەنتەرەكانەوە بەشێوەیەكی بێلایەنانە ئامادەو بڵاو دەكرێنەوە.
لە كۆتایشدا بەڕێوبەری پڕۆژە سوپاس‌و دەستخۆشی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی ئاڕاستەی بەرێز (ئەحمەدی حاجی رەشید)كرد لەبەرامبەر وەڵامدانەوەی ئەرێنیان بۆ پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانیان)، كەلەلایەن رێكخراوی (NED)ی ئەمریكییەوە پاڵپشتی دەكرێت.  
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft