دیمەن ڕەزا رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی  لە وتارێكی تایبەتدا بۆ پێگەی ئەلكترۆنی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی ناردووە، باس لە گرنگی چەمكی  (دادپەروەری کۆمەڵایەتی) دەكاتەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە پێویستە لە هەرێمی كوردستاندا گرنگی زیاتر بەم چەمكە بدرێت لەپێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیاندا، هەروەها لەبەشێكی دیكەی وتارەكەدا هاتووە: ئەركی ئێمەیە لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشنیار بکەین بۆ (پەرلەمانی کوردستان) بۆ ڕێکخستنی ئەو پەیوەندیە بە یاسا و لێپرسینەوە و چاودێری جێبەجێکردنی ئەو یاسایەش بکرێت لە پێناو چەسپاندنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی بۆ ئەوەی نەوەکانی داهاتوو ڕابهێنرێن لەسەر ئەم چەمکە گرنگە  لە پێناو هێنانەدی مافەکانی هاوڵاتیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان بە یەکسانی بەسەر هاوڵاتیاندا .
بۆ خوێندنەوەی تەواوی وتارەكە كلیك لەم لینكەی خوراەوە بكە:
http://www.keodd.org/wtarview?wtar=16061&auther=5015
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft