ئەحمەدی حاجی رەشید، هۆشیاری دەدات سەبارەت بە پشكی كورد لە بودجەی عێراقدا و دەڵێت پێویستە بەرپرسانی پاڵای هەرێم بێنە سەرخەت بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە
(ئەحمەدی حاجی رەشید) سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی‌و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، باس لە هەوڵێك دەكات كە بۆ بە بەلاڕیدا بردنی بڕگەی (ج) ماددەی (۱٠)ی یاسای بودجەی عێراق... ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران هاوكات بڕیاردەری لیژنەی (دارایی)یشە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای نەوت غازدا باس لەوە كراوە کە نەوت ڕادەستی بەغداد ناکەن.
ناوبراو دەڵێت: "  دوای ئەوەی لەلایەن لیژنەی باڵای نەوت و غازی هەرێمی کوردستانەوە کۆبونەوە کراوە و بەئاشکرا باس لەوەکراوە کە نەوت رادەستی بەغدا ناکەن، ئەو قسەیە گەیشتوە بە بەشێک لە کوتلە سیاسیەکان و گفتوگۆی توند دروست بوە، هەروەها لیژنەی نەوت و وزە و سامانە سروشتیەکان گفتوگۆی ئەوە دەکەن کە بۆچی هەرێم نەوتەکەی رادەستی بەغدا ناکات. بۆیە لە ئێستادا هەوڵێک هەیە بۆ بەلاڕیدا بردنی بڕگەی (ج) ماددەی (۱٠)بەپێی بڕگەی (ج) لە ماددەی (10)ی یاسای بودجەی عێراق، لە ئەگەری‌ رادەستنەکردنی‌ نەوتی هەرێمیشدا، بەغدا (522) ملیار دیناری‌ مانگانە رەوانەی‌ هەرێم دەکات بەشێوەیەک (454) ملیار دیناری‌ بۆ موچەی‌ فەرمانبەران و (68) ملیاری‌ بۆ پێشمەرگەیە. ؟بۆیە بڕگەیەکیان زیاد کردوە بۆ ئەو نوسراوەی لەم چەند ڕۆژەدا وەزارەتی دارایی ناردویەتی بۆ بەشی پارەدان ،بۆیە دەبیت بەرپرسانی باڵای هەریم بینە سەر خەت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft