د. موسەنا ئەمین:  بەغداد ناتوانێت كورد فەرامۆش بكات
رەسول عەبدوڵا: سیستمی هەرێم سیستمێكی پاشایەتییە
شەشەم بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) پێشكەشكرا بەمیوانداری بەڕێز(د. موسەنا ئەمین) ئەندامی فراكسیۆنی (یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان) وئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەروەها بەڕێز (رەسول عەبدوڵا) سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.

رەسول عەبدوڵا: حكومەتی هەرێم لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگاكاندا نییە.

بەشی یەكەمی بەرنامەكە تایبەت بوو بە گقتوگۆكردن لەگەڵ  بەڕێز (رەسول عەبدوڵا) سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.
لەمیانی بەرنامەكەدا تاوتوێی چەند پرسێك كرا، لەوانەش كارو ئەركەكانی لیژنەی یاسایی لە چوار ساڵی رابردووداو ئەو گرفت‌و كێشانەی كەلەبەردەم لیژنەكەدا دروستبوون. 
لەوبارەیەوە (رەسول عەبدووڵا) رایگەیاند: دانانی هەندێك لە قائیمقام‌و بەڕێوبەرە گشتییەكان بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، هەروەها سیستمی هەرێمی كوردستان لە رواڵەتدا دامو دەزگا‌و ئەنجومەنئ هەڵبژاردنی هەیەبەڵام سیستمی هەرێم سیستمێكی پاشایەتییە، چونكە دام‌و دەزگاكان بە وەزیفەی سەرەكی خۆیان هەڵناسن.
سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەوەشی راگەیاند "دەسەڵات لە هەرێمدا قۆرخكراوە لە نێوان چەند كەسێكدا‌و پرسە گرنگەكان چەند كەسێك یەكلاییان دەكەنەوە".
هەروەها ناوبراو رایگەیاند، پێویستبوو لەگەڵ  دەستبەكاربوونی ئەم خولەی ئەنجەمەنی پارێزگادا سەرجەم بەڕێوبەرەگشتیەكان بهاتنایەتە بەردەم ئەنجومەن‌و ئەنجومەن دەگی لەسەردابان، بەڵام بەداخەوە ئەمەش نەكرا، تەنها بەڕێوبەرەگشتیەكانی كە كاندیدی (بزووتنەوەی گۆڕان)‌و (كۆمەڵی ئیسلامی)‌و (یەكگرتووی ئیسلامی) هاتنە ئەنجومەن‌و دەنگیان لەسەردرا.
لەكۆتایشدا (رەسول عەبدوڵا) باسی لەوە كرد كەئێستا ئەنجومەنی پارێزگای زانكۆی (جیهان) لە سلێمانی سەرقاڵی هەمواركردنەوەی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (2009)ن‌و بڕیاریشە دوارت پێشەشی پەرلەمانی كوردستان بكرێت.
هەر لەدرێژەی گفتوگۆكەدا سەرۆكی لیژنەی یاسایی وتی: لە ئێستادا بەپێی یاسای ژمارە (3) ئەنجومەنكان بەستراونەتەوە بە وەزارەتی ناوخۆوە، بەڵام لە هەموارەكەدا باس لەوە كراوە كە ئەنجومەنەكان ببەسترێنەوە بە وەزارەتێكی تایبەت بەخۆیانەوە وەك وەزارەتی (ئەنجومەنی پارێزگاكان).
خەاڵیكی تریش ئەوەیە پێویستە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێ.گای سلێمانی (25) ئەندام بن نەك (32)ئەندام.
لەكۆتایدا  (رەسول عەبدوڵا) وتی: "حكومەتی هەرێم لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگاكاندا نییە بەڵام لەبەرئەوەی لەدەستوری عێراقدا هەیەو كاتی خۆشی ئەمریكا بڕیاری لەسەر ئەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەركرد. "   

د. موسەنا ئەمین: بەرنامە‌و ئەجێندای یەكگرتووی ئیسلامی بریتییە لە كوردایەتی‌و خزمەتكردنی دەنگدەران‌و هاووڵاتیانمان


لە بەشی دووەمی بەرنامەكە دا میوانداری بەڕێز(د. موسەنا ئەمین) ئەندامی فراكسیۆنی (یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان) وئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرا.
لەم بەشەدا وێڕای گفتوگۆكردن لەسەر بەشێك لە ئەرك‌و كارە سەرەكییەكانی  لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەروەها بەرنامە‌و ئەجێندای (یەكگرتوویئیسلامی كوردستان)‌و دواین هەوڵەكان بۆ تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە گفتوگۆیان لەسەركردا
 ئەرك‌و كارە سەرەكییەكانی  لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (د. موسەنا ئەمین) لە چوار خاڵدا ئەو ئەركانەی خستەڕوو كە پەیوەندییان بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە كە بریتیین لە:
1. لەم لیژنەیەدا نوێنەرایەتی گەلی كورد دەكرێت لە ناوەندە نێودەوڵەتیەكانداو بەبەشداریكردنمان لە كۆنگرە نێودەوڵەتیەكاندا قسەمان لەسەر مافەكانی گەلی كورد كردووە.
2. لەماوەی رابردوودا كورد لە سلكی دبلۆماسی‌و نێودەوڵەتی دوور خرابوویەوە، بەڵام ئێستا لەرێگەی ئەم لیژنەوەیەوە كورد جارێكی تر ئامادەیی هەیە.
3. سەرپەرشتیكردن‌و پاراستنی مافی رەوەندی كوردی.
4. رێكەوتنە نێودەوڵەتیەكان پەیوەندییان بەكوردەوە
پاشان سەبارەت بە بەرنا
پاشان سەبارەت بە بەرنامە‌و ئەجێندای (یەكگرتوویئیسلامی كوردستان) لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (د. موسەنا ئەمین) رایگەیاند: "بەرنامە‌و ئەجێندای یەكگرتووی ئیسلامی بریتییە لە كوردایەتی‌و خزمەتكردنی دەنگدەران‌و هاووڵاتیانمان، جگە لەوە ئەجێندایەكی دیكەمان نییە."
هەروەها ناوبراو وتی: ئێمە هەمیشە گوتومانە پەیوەندییەكی تەندروست لەگەڵ بەغداد دۆخێكی باشتر بۆ هاووڵاتیان دەڕەخسێنێت، پێویستەئ ەو پەیوەندییە بە تەنردوستی بهێڵینەوە.
دوارت ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە سەرۆك وەزیرانی ئێستای عێراق (د. عادل عبدالمهدی) پەیوەندی لەگەڵ كوردا باشەو لە هەوڵی ئەوەشدایە ئەو پەیوەندییە بپارێزرێت، چونكە ئەو گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی كە پێویستی بەكورد دەبێت‌و ناتوانرێت كورد فەرامۆش بكرێت.
لەكۆتایشدا سەبارەت بە پرسی بە پارێزگا بوونی (هەڵەبجە) (د. موسەنا ئەمین) رایگەیاند: حكومەتی هەرێم ‌و بەغداد وەك پێویست بۆ ئەو پرسە نایەن پێشەوەو هەنگاوی جدی نەنراوان، لەگەڵ ئەوەی بەغداد ئەو مافەی داوە بە هەرێم كە دەتوانێت بڕیاری بەپارێزگابووندەربكات، لە هەمانكاتیشدا بەغداد لە بودجەی ئەمساڵدا پشكی هەڵەبجەی جیانەكردەوە، هەڵوێستەكان لە بەغداد لە دەزگایەكەوە بۆیەكێكی دیكە جیاوازە.
بەڵام ئەوەی جێگەی خۆشحاڵیە فەرمانگە ئیتحادیەكانی هەڵەبجە كاریان بۆكراوەوەو زۆری نەماوە تەواوبن.
 
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری (رێكخراوی NED)ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی (یەكشەممە) كاتژمێر (2:00) بۆ (3:00)ی پاشنێوەڕوان بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت.
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft