یسری رجب کمر ئەندامی (فلااكسیۆنی نەوەی نوێ)‌و ئەندامی (لیژنەی پەرلەمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ) لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیامێك ئاڕاستەی سەرۆکایەتی وئەندامانی (لوتکەی بەغدا بۆ پەرلەمانی وڵاتانی دراوسێی عێراق )دەکات .
لە پەیامهکەدا باس لە گرنگی بەستنی ئەم لوتکەیە لە بوارەكانی ئاسایش وئابوری وسەقامگیری بۆناوچەکە كراوە، واتا سەقامگیری دەوڵەتانی دراوسێی پەیوەست كردووە بە سەقامگیری عێراقەوە. 
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پەیامهکەيدا داواکاریەک ئاڕاستەی دەوڵەتانی بەشداربووی لوتکەکە دەکات كە لە ڕاگەیاندنی کۆتایی لوتکەکە بنەماکانی مافی مرۆڤ ڕەچاوبکەن وهەموولایەک بەڵێنی پاراستنی گیانی هاوڵاتیانیان دووپاتبکەنەوە لەکاتی ململانێ وڕوودانی شەڕدا .
شایانی باسە هەر لە پەیامهکەدا هاتووە،كە ئامانج لەم بەیاننامەیە ئەوەیە كە هەمووان كار بكەن بۆ دروستكردنی  نەوەیەكی نوێ دوور لە شەڕو ململانێكان‌و كاریگەرییە نەرێنەیكانی جەنگ و دووبەركی  ئەو دەرەنجامانەشی كە لە شەڕەكانەوە سەرچاوە دەگرن لەو نەوەیە بەدووربن.
لەسەر داوای سەرۆکی پەرلەمانی عێراق (محمد الحلبوسی) ولەژێر ناونیشانی (عێراق سەقامگیری وگەشەکردن ) ئەمرۆ ۲۰ نیسان ۲۰۱۹ لوتکەی بەغدا بۆ پەرلەمانی دەوڵەتانی دراوسێ ی عێراق دەستیپێکرد وپەرلەمانی وڵاتی دراوسێ ی عێراق بەشدار بوون كەبریتیتن لە (سوریا, کویت, ئێران,تورکیا, سعودیه, ئوردون) .

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft