لەدرێژەی هەوڵەكانی هەردوو (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)‌و (زانكۆی جیهان) بۆ  ئامادەكردنی رەشنوسی هەمواری یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (2009) یاسای (پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان)، رۆژی (یەكشەممە) بەرواری (28/4/2019) شاندێكی زانكۆی جیهان/ سلێمانی سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیان كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا كە (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا ئامادەی بوو، لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی پارێزگاو زانكۆی جیهان گفتوگۆیان لەسەر كۆتاییهێنان بە رەشنوسی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (2009) كرد.

لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (پێگەی ئەلیكترۆنی رێكخراوی كوردستان بۆ هەموان)دا (دیمەن رەزا) بڕیاردەری لیژنەی یاسايی‌و بەشداربووی كۆبوونەوەكە رایگەیاند: 
 "بە مەبەستی نوسینەوەو داڕشتنی پڕۆژەیەکی هاوبەش بۆ باشترکردن و چەسپاندنی (لامەرکەزی کارگێڕی) بۆ پارێزگاکان، پڕۆژەی هه موارەكە سە رجە م ماددەكانی یاساكە وتووێژی یاسایی لە سە ردەكەین وبە شێوەیە كی گونجاوتر كە ئەركی سەرەكی یاساكە پێدانی لامەركەزیەت بێتەدی ولە گەڵ ڕە چاوكردنی زیاتری كەمكردنەوەی ڕۆتین و لابردنی هەندێک دامەزراوە كە زیاتر بە بوونەتە هۆی بەهەدەردانیی موڵكی گشتی، یان ناپێویستن بە كورتی هه مولایە نە كانمان رەچاوكردوە بۆئە وەی ئە م پڕۆژە هه موارە زیاتر وا قعی ورون بێت" 
سەبارەت بەوەی لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا گەشتوونەتە چی؟ ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی وتی: ( ئەمڕۆگەیشتینە ماددەی (27)و  وابڕیاریشە بە كۆبونەوەیەكی دیكە كارەكە تەواوبكرێت‌و پاشان لە مەراسیمێكدا هەمواری یاساكە رادەگەیەنین
ڕۆژی (یەكشەممە) بەرواری (5/5/2019) دیاریكرا بۆ كۆبونەوەی داهاتو لە زانكۆی جیهان كاتژمێر). 
سەبارەت بە كۆتاییهێنان بە ئامادەكردنی هەمواری یاساكە، (دیمەن رەزا) وتی: ان شا‌ءاللە لە داهاتویەكی نزیكدا كۆتای پێدێت و هەمواری یاساكەش پێشكەشی پەرلەمانی كوردستان  دەكرێت .

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft