بەرواری (26/6/2019) هەریەكە لە (ئەنتۆنیۆ راگۆنیست) سەرۆکی ڕێکخراوی (پەیوەندی نیشتمانی بۆ شارەوانیەكانی ئیتالیا-ANCI) و (ڕۆبیرتا رودریکویز) نوێنەری ڕێکخراوی (UPP) نێودەوڵەتی سەردانی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)ان كرد‌و ئامانج لەسەردانەكەش بەخشینی ( ڕێزلێنان) بوو  بۆ بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا لە بەرامبەر پشتگیری و هاوکاری ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕێکخراوەکانیان کە بەشێک لە پڕۆژە خزمەتگوزارییە بچووکەکانیان لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامداوە.
لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ پێگەی ئەلیكترۆنی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەڕێز  (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بەسەدانەکەوتی:
سەردانی شاندی هەردوو رێكخراوی (ANCI)‌و (UPP)ی ئیتاڵی پاش ئەو هاوكاری و هەماهەنگییەی ئێمەوە دێت وەك ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ هەردوو رێكخراوی ناوبراو، كە لەساڵی رابردوودا سەردانی پارێزگای سلێمانیان كرد بەمەبەستی جێبەجێكردینی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزای بچووك بەتایبەت لە قەزاكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، ئێمەش بە گرنگمان زانیوە هاوكاری رێكخراوەكان تەنها سەنتەری شارەكە نەگرێتەوە بەڵكو  قەزاو ناحیەكانیش بگرێتەوە."
هەر لەدرێژەی لێدوانەكەیدا، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا ی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: لە داهاتووشدا پشتگیری‌و هەماهەنگی  تەواوی ئەورێكخراوانە دەبن كە دەیانەوێت پڕۆژەكانیان لە پارێزگای سلێمانیدا ئەنجام بدەن، بەتایبەت هەردوو رێكخراوی ناوبراو كە لە بەرنامەیاندایە كە ئەزموونی شارەوانیەكانی ئیتاڵیا بگوازنەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
  ڕێکخراوی  (پەیوەندی نیشتمانی بۆ شارەوانیەكانی ئیتالیا-(ANCI نزیكەی (100) ساڵێكە دامەزراوەو نزیكەی (٨٠٠٠) شارەوانی تیایدا ئەندامن.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft