بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر كێشەو گرفتەكانیان، کۆمەڵێک سەربازی پلەداری دابڕاوی ساڵی ۱۹۹۱ لەسوپای پێشووی عێراق، سەردانی نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان كرد.
رۆژی (سێ شەممە) بەرواری (16/7/2019) (حەسەن ئاڵی) ئەندامی لیژنەی هەرێمەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێشوازی کرد لە ژمارەیەک سەربازی پلەداری سوپای پێشووی عێراق، کەماوەیەکی زۆر لەسوپای عێراق خزمەتیان کردووە و بەهۆی ڕووداوەکانی ساڵی 1991 ەوە دابڕاون لەسوپاو بەشداری هەڵەو تاوانەکانی سوپای پێشووی عێراقیان نەکردووە ، بۆیە داوایان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد، هەوڵیان بۆ بدەن بەپێی یاساو ڕێنماییەکان ئەوساڵانەی خزمەتیان بەفیڕۆ نەڕوات و بۆیان ئەژمار بکرێت وەک خانەنشینی سەربازی

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft