سەرکەوت شەمسەدین ئەندامی فراکسیۆنی ئاییندە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدواداچوون بۆ گرفتی دواکەوتنی دەرهێنانی پاسپۆرت دەکات لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق.....

رۆژی (سێشەممە) بەرواری (23/7/2019) سەرکەوت شەمسەدین نوسراێکی بە ژمارە (71) ئاڕاستەی بەڕێوبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت کردووە تیایدا داوای زانینی هۆکاری دواکەوتنی دەرهێنانی پاسپۆرت لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق دەکات.....

ئەو نوێنەرەی پارێزگای سلێمانی داوایەکیش ئاڕاستەی هاووڵاتیان دەکات و  دەڵێت : " تۆش هەرمامەڵەیەکت هەیە و پێویستت بە بەدواداچونە لە بەغداد، دەتوانی پەیوەندیمان پێوە بکەیت و لە رێگەی نوسینگەکانی پەرلەمانی عێراق لە شارەکان داواکاریەکانتان بەدەستمان ئەگات "

نابراو ئەوەشی راگەیاند کە: "وەک نوێنەری پارێزگای سلێمانی و هەرێمی کوردستان، یەکێک لە ئەرکەکانی ئێمە بەدواداچونە بۆ کاروباری هاوڵاتیان و رایکردنی مامەڵەکانیان لە دەزگاکانی حکومەتی فیدراڵ"




SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft