ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەرۆژانی  (21-23/8/2019) بەشداریكرد لە كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی وەرزشیدا لە وڵاتی ئەردەن.
(ئارەزوو مەحمود) ئەندامی (لیژنەی وەرزش و لاوان) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەتوێژینەوەیەک بەشداربوو لە دووەمین (کۆنگرەی نێودەوڵەتی زانستی وەرزشی زانکۆی ھاشمیە لەزەرقا ). 
لە كۆنگرەكەدا توێژەران بە پێشکەشکردنی توێژینەوەی نمونەیی و زانستی نوێ بەشداربوون. 
پێشکەشکردنی چەندین بابەت لەلایەن پسپۆرانی وەرزشی (عەرەبی و فەرەنسی) وخستنەروی بابەتی تازە بۆ ئەوەی وەرزش زیاتر بخرێتە خزمەتی کۆمەڵگاو بەرەوپێشچونی وڵات.
شایانی باسە  (110) كەس لە (14) وڵاتی عەربی‌و بیانییەوە بەشدارى كۆنگرەكە بوون... 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft