بەمەبەستی ناساندنی رێكخراوو  دروستكردنی پەیوەندی‌و هەماهەنگی لەنێوان هەردووڵادا، (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) سەردانی نوسینگەی پارێزگای هەڵەبجەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد .

ئەمڕۆ (یەكشەممە) بەرواری (6/10/2019) رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان، سەردانی نوسینگەی پارێزگای هەڵەبجەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد، (ئارام كەمال) بەڕێوبەری پڕۆژە لە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)، لەسەرەتادا (رێكخراوی كوردستان بۆهەمووان)ی بە بەڕێوبەری نوسینگەی پارێزگای هەڵەبجەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناساندو كارو پڕۆژەكانی رێكخراوی لەماوەی ساڵانی رابردوودا باس كرد، پاشان گفتوگۆ لەسەر گرنگی پەیوەندی‌و هەماهەنگی لەنێوان هەردووڵادا كرایەوە بەو ئومێدەی بەهەردوولا بتوانن لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا باشترین خزمەت پێشكەش بەهاووڵاتیان بكرێت .

دواتریش بەڕێز (هوشیار نەجیب صاڵح)بەڕێوبەری نوسینگەی پارێزگای هەڵەبجەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، خۆشحاڵی بەسەردانەكەدەربڕی‌و كارو پڕۆژەكانی  (رێكخراوی كوردستان بۆهەمووان)ی بەرزنرخاندو  بەخۆشحاڵیەوە ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هەمانگیەك لەگەڵ  (رێكخراوی كوردستان بۆهەمووان) .

شایانی باسە لەبەر ئەوەی ئەو (18) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا نوێنەرایەتی پارێزگای هەڵەبجەش دەكەن‌و سەردان بەدواداچوون بۆ كێشەو گرفتی هاووڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجەش دەكەن بۆیە وەك (رێكخراوی كوردستان بۆهەمووان) بەگرنگمان زانی هاوكاری‌و هەماهەنگی لە نێوان رێكخراو نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیشدا هەبێت لە پارێزگای هەڵەبجە .

)رێكخراوی كوردستان بۆهەمووان) كەلەلایەن رێكخراوی (NED) ئەمریكییەوە پاڵپشتی دارایی دەكرێت، بەشێك لەپڕۆژەكانی ئەمساڵی تەرخانكردووە بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق‌و لە هەمانكاتیشدا لەكاركردن بەردەوامە لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا .




SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft