ئەمڕۆ (چوار شەممە) بەرواری (18/12/2019) بەشێك لە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لەئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق ‌ودەستەی ‏سەرۆكایەتیئەنجومەنی پارێزگاو  و بەشێكی زۆر لە ئەندامانی (ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی)، لە مەراسیمێكی تایبەتدا (رێكخراوی ‏كوردستان بۆ هەمووان )راپۆرتی پێنجەمی خۆی ‏بڵاوكردەوە بە ناوی  (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)‏‎.‎
لەسەرەتای مەراسیمەكەدا بەڕێز (ئاواز سەلیم) سەرۆكی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) وتەی ‏رێكخراوی پێشكەشكرد‌و ‏لەبەشێكی وتەكەیدا وتی: (بەڕێزان....(رێكخراوی كوردستان بۆ هەموان) لە ‏ئەمساڵدا ژمارەی راپۆرتەكانی دەبنە پێنج راپۆرت كە ‏چواریان تایبەتبوون بە (ئەنجومەنی پارێزگای ‏سلێمانی)، بەڵام راپۆتی پێنجەم كە ئێستا لەبەردەستاندایە، تایبەتە بە نوێنەرانی پارێزگای ‏سلێمانی، لە ‏هەردوو ئەنجومەنی (نوێنەرانی عێراق)‌و (پارێزگای سلێمانی)دا، ئەمەش پاش رەزامەندبوونی رێكخراوی ‏‏(‏NED‏)ی ‏ئەمریكی هات (وەک لایەنی بەخشەر) لەسەر پێشنیاری رێكخراوەكەمان بۆ فراوانكردنی ‏پڕۆژەكە لە تەنها ئەنجومەنی پارێزگاوە بۆ ‏ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.‏
لە کۆتایشدا وەك (رێكخراوی كوردستان بۆ هەموان)، خۆمان بەخۆشحاڵ‌و سەربەرز دەبینین ‏كاتێك چالاکییەکانمان‌و  راپۆرتەكانی ‏ساڵانی رابردوومان ساڵ لەدوای ساڵ دەنگدانەوەی باشتری ‏هەبووە لە ناوەندە ئاكادیمی‌و سیاسی‌و پیشەیی‌و جەماوەری‌و... هتد.داو ‏بوونەتە سەرچاوەیەكی باش بۆ ‏ئەو ناوەندانەو هاووڵاتیان بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر نوێنەرەكانیان). ‏
پاشان لەلایەن (ئارام كەمال)بەڕێوبەری پڕۆژەوە، پوختەیەك لە راپۆرتی پێنجەم خرایەڕوو‎.‎
دوابەدوای خستنەڕووی راپۆرتەكەش بەشدار بووان راوسەرنج و تێبینی خۆیان لەسەر راپۆرتەكەو ‏پڕۆژەكەی رێكخراو خستەڕوو.‏
دواتر هەریەكە لە  (د. موسەنا ئەمین ) ‌و (دانا جەزا) ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتەیەكیان ‏پێشكەشكردو تیایدا وێڕای ‏دەستخۆشیان لە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) هاوكات ئامادەكردنی ‏راپۆرتەكەیان بەرزنرخاند ‌و ئەوەیان دووپاتكردەوە كە ‏گرنگە هەمیشە پەیوەندیەكی بەردەوام هەبێت لە ‏نێوان هاووڵاتیان‌و نوێنەرانیاندا... لەبەشێكی دیكەی وتەكەیاندا، باسیان لە هەندێك لە ‏رێگریەكان كرد كە ‏بوونەتە بەربەست لەبەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەراندا.... لە كۆتایشدا هیوای بەردەوامیان بۆ پڕۆژەكە ‏‏دەبڕی. ‏
پاشان (مەهدی مەحمود) سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، وتەیەكی  پێشكەشكردو لە میانی ‏وتەكەیدا، كارو چالاكییەكانی ‏‏(رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی بەرز نرخاند‌و چالاكییەكانی ‏رێكخراوی بەگرنگزانی چ بۆ ئەنجومەنی پارێزگا‌و چ بۆ ‏هاووڵاتیانیش، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە ‏ئەمە نموونەیەكی جوانە بۆ ئەم پارێزگایە...‏
‏ شایانی باسە ئەم راپۆرتە بەشێكە لە پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) كە لەلایەن  رێكخراوی‎ ‎‎(NED)‎ی ئەمریكییەوە  پاڵپشتی ‏دەكرێت‎.‎
كلیك لەم لینكە بكە بۆ بینینی وێنەكان:‏
http://keodd.org/galleryview?photo=4023

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft