سەبارەت بە پرسی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ‌و لە لێدوانێكی ‏تایبەتدا بۆ پێەی ‏ئەلكترۆنی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) (د. رێبوار ‏كەریم) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە  ‏‏(ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ‏رایگەیاند:‏
"دواكەوتنی مووچە هیچ پەیوەندییەكی بە ئێمەی پەرلەمانتارانەوە نییە، چونكە ‏ئێمە لە بەغداد هەوڵی ‏تەواوی خۆمان لەو بارە داوەو حكومەتی عێراقیش پابەندە ‏بە ناردنی مووچەوە لە كاتی خۆیدا، بەڵام ئەوە ‏حكومەتی هەرێمە ئامادە نییە ‏مووچەكە دابەش بكات...)‏
هەروەها ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی: بەغداد مووچەی ‏مانگی (12/2019)شی ‏ناردووە، بەڵام ئەوە پێویستە ئەو پرسیارە لە حكومەتی ‏هەرێم بكرێت كەچی تائێستا مووچەی مانگی ‏‏(10/2019)ی دابەشنەكردووە؟
پەرلەمانتارانی كورد لە بەغداد بەئەركی خۆیان هەستان سەبارەت بەناردنی مووچەی فەرمانبەران ‏‏مانگانە لە کاتی خۆیدا، ئێستا ئەركی نوێنەرانی هاووڵاتیانی هەرێمە ‏لە هەرێمی كوردستان حكومەتی ‏هەرێم ناچار بكەن بە دابەشكردنی مووچە لە ‏كاتی خۆیدا.... (د. رێبوار كەریم لە كۆتایی لێدوانەكەیدا ‏وای گوت.)‏

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft