بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر چالاكییەكانی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) لە ‏ساڵی نوێدا، ئەمڕۆ (چوارشەممە) بەرواری (22/1/2020) بەڕێز (شیروان میرزا قادر) ‏نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) سەردانی ئۆفیسی سەرەكی ‏رێكخراوی (كوردستان بۆ هەمووان)ی كرد....‏لەسەرەتادا (ئارام كەمال) بەڕێوبەری پڕۆژە لە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) ‏خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەكە دەربڕی‌و پاشان سوپاسی بەڕێزیانی كرد كە لەپڕۆژەی ساڵی ‏رابردوودا بەگرنگییەوە بەشداری لە چالاكییەكانی پڕۆژەكەدا كردو هەروەها گفتوگۆ ‏لەسەر بڕگەو چالاكییەكانی پڕۆژەی نوێ كرا...‏
لەبەرامبەردا بەڕێز (شیروان میرزا قادر) كارو پڕۆژەكانی رێكخراوی بەرزنرخاند‌و هیوای ‏بەردەوامی بۆ ئەم جۆرە كارانە خواست...پاشان تیشكی خستە سەر گرنگی چاودێری‌و ‏بەدواداچوون بۆ نوێنەرانی هەڵبژێرردراوی هاووڵاتیان، هەروەها جەختی لەوە كردەوە ‏چالاكییەكانی ئەم پڕۆژەیە دەبنە هاندەرێك بۆ ئێمە كە زیاتر هەوڵ بدەین‌و لە خزمەتی ‏هاووڵاتیانی خۆماندا بین و بەڵینیاندا لە پڕۆژەی نوێشدا زیاتر لەساڵی رابردوو بەشداری دەبن ..... 
 ‏دواتریش (ئارام كەمال) بەڕێوبەری پڕۆژە لە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) ‏سەردانی هەریەكە لە بەڕێزان (ئەحمەدی حاجی رەشید)و (هۆشیار عەبدوڵا) نوێنەرانی ‏پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) كرد، لەسەرەتادا بەڕێو بەری پڕۆژەی ‏سوپاسی هەردوو نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی كرد كە لە ساڵی رابردوودا وەڵامی ‏ئەرێنیان بۆ پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) هەبوو...
‏لەبەشێكی تری سەردانەكەدا چالاكییەكانی پڕۆژی نوێ بۆ بەڕێزیان روونكرایەوە...‏لای خۆیەوە بەڕێز (ئەحمەدی حاجی رەشید) چالاكیەكانی رێكخراوی كوردستان بۆ ‏هەمووانی بەرزنرخاندو بەردەوامی ئەم جۆرە كارانەی بەگرنگ ناوبرد، هەروەها ئاماژەیشی ‏بۆ ئەوەكرد كە هەتا بازنەی چاودارێری و بەدواداچوونی نوێنەرانی هەڵبژێردراو زیاتر ‏بێت باشترە هاندەرێكە بۆ بۆ ئێمە كەزیاتر خزمەت بە هاووڵاتیان بكەین... لە كۆتایشدا ‏بەڕێزیان ئامادەیی خۆشیان بۆ چالاكییەكانی پڕۆژەی نوێ دەربڕی و ئەوەیان دووبات ‏كردەوە لە هەر جێگەیەكەوە بتوانین خزمەت بەهاووڵاتیانی خۆمان بكەین ئامادەدەبین....
‏سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆش بۆ هەمان مەبەست بەڕێوبەری پڕۆژە سەردانی بەڕێز (هۆشیار ‏عەبدوڵا)ی كردو بە هەمان شێوە وێڕای سوپاسكردنی بەڕێزیان لە بەرامبەر وەڵامی ‏ئەرێنیان لە پڕۆژەی ساڵی رابردوودا، هاوكات چالاكییەكانی پڕۆژەی نوێی خستەڕوو...‏پاشان بەڕێز (هۆشیار عەبدوڵا) خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەكە دەربڕی‌و هیوای خواست ئەم ‏جۆرە پڕۆژەو چالاكییانە گەشەیان پێبدرێت و زیاتر بن...‏پاشانیش باسی لە رۆڵ‌و گرنگی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كردەوە‌و ئاماژەی بۆ ‏ئەوە كرد هەر هەنگاوێك بۆ بەرتەسكردنەوەی چالاكی رێكخراوەكان‌و بەتایبەتیش بە ‏چاودێرو بەدواداچوون بۆ ئەدای ئەندامانی ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەكان‌و دامودەزگا ‏حكومیەكان واتای فراوانكردنی بازنەی گەندەڵییە ئەنجامەكەشی بە زیانی هاووڵاتیان كۆتایی ‏دێت، بۆیە لای خۆیەوە بەڕێزیان ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ بە شداریكردن لە چالاكیەكانی ‏پڕۆژەكە...‏‏(پڕۆژەی پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) پڕۆژەیەكی تایبەتی رێكخراوی كوردستان بۆ ‏هەمووانە، كە بەهاوكاریو پاڵپشتی رێكخراوی (‏NED‏)ی ئەمریكی جێبەجێدەكرێت‌و ئامانج ‏لێی پتەكردنی پەیوەندی نێوان هاووڵاتیان‌و  نوێنەرانی پارێزگای سلێمانییە لە  ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق‌و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە كۆتایی هەر پڕۆژەیەكیشدا ‏‏(رێكخراوی كوردستان بۆهەمووان)، راپۆرتی چاودێری‌و بەدواداچوون بۆ ئەدای ‏نوێنەران بڵاو دەكاتەوە ....







SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft