کاتژمێر (10) ی سەرلە بەیانی رۆژی (سێشەممە) ( 2020/2/25 )، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پەنجاوحەوتەەمین کۆبوونەوە ی ‏خۆی  ئەنجامدا ‏‎ 
بەپێی کارنامەی دانیشتنەكە ، گفتوگۆ لەسەر دوو تەوەر كرا کە بریتی بوون لە:‏
‏1/ رێکخستنەوەی هەیکەلی لیژنە هەمیشەییەکانی ئەنجومەنی پارێزگا‎. 
‏2/  لەسەر داوای (لیژنەی پەروەدە)ی ئەنجومەنی پارێزگا بانگهێشتکردنی هەریەكە لە (بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی) و ‏‏(بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان)، بۆ گفتۆگۆ کردن لەسەر چەند پرسێکی گرنگ لە بارەی تاقیکردنەوەکانی وەرزیی، سیستمی ‏پرۆسەی هاتوچۆی خوێندکاران ، زەمینەسازی بۆ پێشکەشکردنی سیمینار ، سەردانی وەزارەتی پەروەردە لە کۆڕبەندی پەروەردە لە ‏وڵاتی بەریتانیا و گرفتەکانی بەردەم پەروەردە و پێشنیازەکانی چارەسەر‎.‎
هەروەها هەرلەكۆبوونەوەكە بانگهێشتی (بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی)كرا، بۆ ئاگاداكردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای ‏سلێمانی لە دوا پێشهاتەكان لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆناو مەترسەیكان‌و چۆنیەتی هاوكاری كردنی هەردوولا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ‏هەر مەترسیەك ئەگەر هاتە ئاراوە
پاش ئەوەی بۆ چەندین جار بڕیاردان لە رێكخستنەوەی لیژنە هەمیشەیەكانی ئەنجومەن لە ساڵی رابردوودا خرایە بەرنامەی كاری ‏كۆبوونەوەكان، بەڵام ئەمجارەش هەمان بڕگە تەوەری یەكەمی دانیشتنەكەی ئەمڕۆ بوو، بەڵام بەبێ ئەوەی دیسان ئەنجومەنی پارێزگا ‏بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەو بڕگەیە بدات، دووبارە بڕیاردرا كێشەكان لە كۆبوونەوەی سەرۆك فراكسیۆنەكاندا چارەسەر بكرێن
پاشان لە تەوەری دووەمی دانیشتنەكەدا هەریەكە لە (بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی) و (بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ‏گەرمیان)، ئەو كارو چالاكییانەی ئەنجامیان دابوو خستیانەڕوو پاشانیش باسیان لە كێشەو گرفتەكان و رێگرەكانی بەردەمیان كرد، ‏دواتریش ئەندامانی ئەنجومەن پرسیارو رەخنەو راوسەرنجی خۆیان لەسەر سێكتەرەكە ئاڕاستەی میوانان كرد....‏
دواتریش (بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی)كرا، لە سەردوا پێشهاتەكان لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆناو مەترسەیەكان‌و چۆنیەتی ‏لایەنە پەیوەندیدارەكان‌و هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی  بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسیەك ئەگەر هاتە ئاراوە، خستەڕوو..‏
پاشان پرسی راگرتنی دەوامی خوێندن لەسنوری پارێزگای سلێمانیدا گفتوگۆی لەسەر كراو بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی ‏پارێزگا  پاڵپشت بە مادەی( ٦) برگەی هەشت لەیاسای ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠٠٩، کەئەنجومەن دەسەڵاتی بڕیاردان و دەرکردنی ڕێنمایی ‏لۆکاڵی  لەپێناو تەندروستی هاوڵاتیان و خوێندکاران بەتایبەت، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بڕیاریدا دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی ‏‏(پەروەردە)ی لە ۲۰۲۰/۲/۲٦تاکو ۲۰۲۰/۳/۲٤ لەسنوری دەسەلاتی خۆیدا ڕاگربگرێت.....‏
لە كۆتایشدا پوختەی كۆبوونەوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا بۆ هاووڵاتیان خرایەڕوو، پاش كۆنگرە رۆژنامەنووسیەكە دووبارە ‏دانیشتنەكەی ئەنجومەن دەستپێكردەوەو گفتوگۆو راگۆڕینەوە لەسەر گرفتەكانی سێكتەری پەروەردەكرا....



SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft