رزگار حەمە نوری میرزا
2018-07-04      1294 جار بینراوە        کۆمێنت

                                                                     ڕزگار حەمەنوری

                                                               ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

    وەک ئاشکرایە لەهەرێمی کوردستاندا تا ئێستا دوو خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامدراوە، یەکەمیان لە ساڵی (۲۰۰٥)دا ئەنجامدرا‌و بەشێوەی لیستی نیمچەکراوە، دوەمیشیان لە ساڵی (۲۰۱٤)دا ئەنجامدرا بە لیستی کراوە.

 واتە دەتوانین بڵێین ئەم پرۆسە دیموکراسیە تا ڕادەیەک پرۆسەیەکی نوێیە لەهەرێمدا بەڵام لەهەمان کاتدا پرۆسەیەکی گرنگە کە ئەویش شۆڕکردنەوەی پرەنسیپی ناسەنتەری (لامەرکەزی) کارگێڕی و دارایییە لە سنووری ئەو پارێزگایەدا بۆ بچووکترین یەکەی ئیداری بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری بگاتە سەرجەم ئەندامانی کۆمەڵگا لە سنووری ئەو پارێزگایەداو کەمکردنەوەی ڕۆتینیات لە ئیش و کارە کارگێڕیەکاندا، لەهەمان کاتدا مومارەسەکردنی دەسەڵاتی چاودێری کردنی لامەرکەزیە .

 ئەوەی کە مەبەستمە لەم نووسینەدا تیشکی بخەمە سەر خولی دوەمی ئەنجومەنی پارێزگاکانە کە ئەمەیان جیاواز لە خولی پێشوو  خاوەنی یاسای تایبەت بەخۆیەتی كە یاسای (پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی عێراق) یاسای ژمارە (3) ی ساڵی (2009) و لە کۆتایی مانگی (6) ی (2014)  دا دەستبەکاربووەو بەپێی یاسای ژمارە (3) لە  لەکۆتایی مانگی (6) ی (2018) کۆتایی بە خولەکەی دێت. ئێستا مشتومڕێک لەئارادایە لەسەر تەواوبوونی ئەم خولەی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەپێی یاسای ژمارە (4) کە یاسای (هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و قەزاو ناحیەکان لەهەرێم) لەمادەی (31) بڕگەی (3) هاتووە دەڵێت ( لە بارێکدا کەنەتوانرا هەڵبژاردنەکان بکرێن، ئەوا ئەنجومەنەکان لەبەڕێوەبردنی کاروبارەکان تاکو ئەنجومەنە نوێیەکان هەڵدەبژێردرێن بەردەوام دەبن) کەواتە بەپێی ئەم بڕگە یاساییە بێت تاکو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا ئەنجام دەدرێت ئەم خولەی ئێستا بەیاسا بەردەوام دەبێت، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە (19/3/2018) داوایکرد لەپەرلەمان و حکومەت کە لە وادەی یاسایی خۆیدا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجام بدرێ و دواتریش بەنووسراوی فەرمی ئەنجومەن لە ( 26/4/2018) دا کەئاراستەی پەرلەمان و سەرۆکایەتی حکومەتی کرد کەئەمە هەنگاوێکی جوانی دیموکراسی و هەست کردنە بە بەرپرسیارێتی ، بەڵام لەهەموو حاڵەتێکدا دەبێت کارێک نەکرێت لەنێوان کۆتایی هاتنی ئەم خولەو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئایندە بۆشایی ئیداری و غیابی ئەنجومەنی پارێزگا دروستبێت کە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیاندانابێت چونكە لەماددەی پێنجەمی یاسای ژمارە (3)سی ساڵی (2009)دا بەروونی دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان دیاریكراوە كە دەڵێت: (ئەنجومەنی پارێزگا دەستەڵاتی چاودێرییە لە ناو سنووری كارگیریی پارێزگادا‌و مافی ئەوەی هەیە بڕیارو پێڕەو‌و رێنماییەكان بۆ رێكخستنی كاروباری كارگیری‌و دارایی لەناو سنووری پارێزگادا دەربچوێنێ ، تاكو بتوانێ سەرپەرشتی بەرێوەبردنی كاروباری پاریزگا بە پێی پرنسیپی نا سەنتەری بەریوەبردنی كارگێری بكات بە جۆرێكی وا كە ناكۆك نەبێ لەگەڵا دەستوور‌و یاسا كارپێكراوەكانی هەرێمدا)، هەر بۆیە مادەی (31) بڕگەی (3)ی یاسای (هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و قەزاو ناحیەکان لەهەرێم) وەك لە سەرەوە ئاماژەمان پێداوە بەو جۆرە داڕێژراوە بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییە 
SHARE
وتاری زیاتر
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft