مەهدی مەحمود
2019-04-23      858 جار بینراوە        کۆمێنت

 لە بەشداریم لەکۆبونەوەی ليژینەی ناوخۆو ئاسایشی ئەنجومەن کە هەرسێ بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی و گەرمیان وجێگری پۆلیسی ڕاپەڕین ئامادەی بوون ، سەرەتا دەستخۆشی گەرمم ئاراستەی بەڕێزیان و سەرجەم پۆلیس دەکەم....
پاش پرسیارەکانی ئێمە و وەڵام و ڕونکردنەوەکانی ئەوان ، ئەوەی بەدیارکەوت کە (سوپاس بۆ خودا) کەسانی دلێرو دڵسۆز زۆرن ، داخەکەم کاری ئەمان وایە (گەندەڵکار، ستەمکار، دزو جەردە و بەرەڵا) ڕقیان لێیانە !ئەمانەیش کەم نین ! ئەوان ووتیان (دزو چەتە دەگرین، لەشفرۆش و شەڕ فرۆشدەگرین ، کەسانی زیادەڕەو لە باخ و خانو دوکان.... هتد) دەگرین، بەڵام بە بڕیاری حاکم بەرەڵا دەکرێنەوە !دیارە یاسایەکیان بۆ دەدۆزێتەوە ! وە ئەو ڕاستیەشیان خستە ڕوو هەرتاوانێک ئێستا دەکرێت بکەرەکەی پێشتر گیراوەو بە ئەمری ئامر بەرەڵا کراوە!؟ ،لیستێک ناویان لابووکەهەر هەمویان زیاد لە جارێک تا ۱٥جار گیراون! وتیان هەر نادییەک دادەخەین و ڕێگری لە خواردنەوەی سەرجادەکان و شوێنە گشتییەکان دەگریین لەو لاوە گەشتوگوزار ڕێگەی پێدەدات ؟! وتیان حکومەت وەک وەزارەتی ناو خۆ هاوکارو هەماهەنگێکی باشیان نییە ؟! تا ئێستا کۆبونەوەیەکی لە گەڵدا نەکردون ! ڕاگەیاندن هاوکاریان نییە ! وەتەئکیدیان لەوەدەکردەوە تەنها بە دەعمی پۆلیس ئاسایشی وڵات دەپارێزرێت ... منیش دەڵێم دەبوایە وەزارەتی ناخۆ داهێنانی بکردایە لە خزمەتکردنی پۆلیس وەک دابینکردنی جیهازی چاودێری پێشکەوتوو، سەیارەی تایبەت بە بەنزینی بەردەوام ، نەسریەی تایبەت ، وە موخبری سڕی زۆربکردایە ،وە کۆتاکردنی دەستی حیزب لە دەستێوەردانی دۆسیەکان !


SHARE
وتاری زیاتر
سلوکی سەرۆکی دۆڕاو!
مەهدی مەحمود
2021-01-07      771 جار بینراوە
سەروەری یاسا
مەهدی مەحمود
2018-08-04      4769 جار بینراوە
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft