ئەحمەد حاجی رەشید
2019-06-11      1006 جار بینراوە        کۆمێنت

ماوەی چەند مانگێک پێش ئیستە هەردو وڵاتی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئیران بڕیاریاندا فیزای سەفەرکردن لابەرن لەسەر هاوڵاتیانیان بەمەبەستی کارئاسانکردنی هاتوچۆی هاوڵاتیان ، بەڵام بەبڕوای من ئەو بڕیارە درست لێکۆلینەوەی لەسەر نەکرابوو بە پلەی یەکەم لە بەرژەوەندی کۆماری ئیسلامی ئیرانەوە هەرلەوکاتەدا سەرپێیانە لەڕێگەی ڕاگەیاندنەوە پرسیارم ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی حکومەتی ئیتیحادی کرد کە دەبیت ئەو بابەتە دراسەی وردی بۆ بکرێت و تەواوی داتاو زانیاریەکان دراسەو تۆیژنەوەیان لەسەر بکرێت پاشان بڕیاری گونجاوی لەسەر بدرێت چونکە ناکریت بەرژەوەندی ئابوری خۆمان بکەین بە قوربانی بەرژەوەندی ئابوری وڵاتی دراوسێ و سیاسەت کردن کاتێک تەندروستە بەرژەوەندیەکان هەمان باڵانسیان هەبیت.

لێرەدا سەردانی کارانی هەردو ووڵات دەخەمە پێس دیدی بەرێزتان شیکاریەکی وردی بۆ دەکەین چونکە بەبڕوای من داتاو زانیاری چەند گرنگە شیکردنەوەی تەند روست و بێلایەن لەوە گرنگترە بۆ بڕیار دان:

جۆری سەردانیکاران ۲٠۱٦ ۲٠۱۷ ۲٠۱۸

۱ـ سەردانیکارانی عێراق ۱٤٦٤۹۳٤ ۱٤۷۲۲۲٥ ۲۳۸٦۷٠۸
بۆ ئێران
۲ـ سەردانیکارانی ئێران ۳٥٤۳۹۷۹ ۳۸۱۸۲۳۲ ۲٦۹٥۲٦۹
بۆ عێراق
لە ساڵی ۲٠۱٦ ڕێژەی سەردانی کارانی عێراق بۆ ئێران۲۹٪ و سەردانیکارانی ئیرانی بۆ عێراق ۷۱٪ یە .
لەساڵی ۲٠۱۷ ڕێژەی سەردانیکارانی عێرا بۆ ئێران ۲۸٪ وسەردانیکارانی ئێران بۆ عێراق ۷۲٪.
لە ساڵی ۲٠۱۸ ڕێژەی سەردانیکارانی عێراق بۆ ئێران ٤۷٪ و سەردانیکارانی ئێران بۆ عێراق ٥۳٪ یە.
شیکاریەک:
۱_ لەهەردوو ساڵەکانی ۲٠۱٦ و ۲٠۱۷ دا ڕێژەی سەردانی کارانی ئێرانی بۆ عێراق دوو هێندە زیاتری سەردانیکارانی عێراق بۆ ئێران دەبێت واتە ئەو بڕەداهاتەی عێراق لە دەستی دەدات دوو هێندەی ئەو داهاتەیە و زیاتریش کە ئێران لەدەستی دەدات .
ئەمە تەنها پارەی فیزا
۲_ سەبارەت بە نزیک بونەوەی سەردانیکارانی ساڵی ۲٠۱۸ هۆکاری سەرەکی دابەزینی دراوی ئێرانیە لە بەرانبەر دراوی عێراقی.
۳_ خاڵی گرنگی دیکە هۆکاری سەفەرو سەردانی کردن بۆمان روندەکاتەوە کە:
یەکەم : سەردانیکارانی عێراقی بۆ ئێرانی بۆ دوو مەبەستە مەبەستی سەردانیکردنی خحشگوزەرانیە یان سەردانیکردنی پزیشکیە کە هەردوکیان تێچونیان زۆرە بەرەفاهیەت سەرف و تێچونیان تیدا دەکرێت.
دووەم : سەردانیکارانی ئێرانی بۆ عێراق بۆ سەردانی کردنی ئاینیە یان کارکردنە کە هەردوکیان تێچونیان لەسەر عێراقەو جۆرێک لە ڕژدی تێدا بەکاردەهێن.
٤_سەبارەت بەهەرێمی کوردستان زۆر بەسادەیی وەری گرن هیچ داتاو زانیاریەکم لەبەردەست نیەو بەگشتی سەردانی کردنی ئیرانیان بۆ کوردستان بەشیکی کۆمەڵایەتیەو بەشەکەی دیکە کارکردنە،سەردانیکردنی کوردانی هەرێمی کوردستان بەشێکی کەمی کۆمەڵایەتیەوئەوی دیکەی سەدانیکردنی خۆشگوزەرانیەو پزیشکیە واتە لە هەردوو بارەکەدا ئیمە زەرەرمەندین.
ئەم بابەتە داتاکانی لەسەر داوای (احمدی حاجی رەشید) داتاکان وەرگیراون وبابەتێک دەبێت لە لێژنەی دارایی تاوتوێ دەکرێت بەم نزیکانە.
SHARE
وتاری زیاتر
کێ باجەکەی دەدات؟؟
ئەحمەد حاجی رەشید
2021-03-28      786 جار بینراوە
بودجەی 2020
ئەحمەد حاجی رەشید
2020-09-14      1183 جار بینراوە
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft