كاسترۆ مەعروف
2019-06-15      681 جار بینراوە        کۆمێنت
کاسترۆمعروف
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەوەی لەسەری جووتیارانی ھەریمی کوردستان جێ بەجێ دەکریت جگە لە بێ رێزیکردن ھیچ پیناسەیەکی تر ھەڵناگریت ؟!حکومەتی ھەریمی کوردستان و پەرلەمانتارانی کورد لەبەغدا دەبیت کۆتایی بەو جیاوازیە بینن کەبەرامبەر بە جووتیارانی ھەریمی کوردستان دەکریت وەکو ئاشکرایە جوتیارانی کوردستان تەنھا بە سوتاندنی زەویەکانیان و پئ نەدانی پارەکانیان لەلایەن حکومەتی عیراقەوە توشی چەوسانەوە نەبوونەوە بەلکولەوەرگرتنی گەنمە کانیشیان بەسایلۆکان لەوەشدا مافیان پیشل کراوە بۆھەر دۆنمیک بری ٩٠بۆ ٩٦کیلۆ گەنم لە جوتیاران وەر دەگیریت لەشوینەکانی تر کەمتریش ئەو بریارە بەداخەوە بەس لەسەر جووتیارانی ھەریمی کوردستان جێ بە جئ دەکریت ئەمەش وای کردوە جووتیاران زەرمەند ببن سالانە گەنمە کانیان بەھەرزان بفرۆشن یاخود پسولەی گەنم بکرنەوە بەنرخیکی گران بەلام لەتەواوی ژیردەسەلاتی حکومەتی عیراق جووتیاران بێ پسولە گەنمە کانیان تەسلیم دەکەن ھیچ ئەزیەتیک نابینن وەگرفتیکی تر یش بۆ جووتیاران سالانە سایلۆکانی ھەریمی کوردستان درنگتر دەکرینەوە تاوەکو بازرگانە عەرەبەکان بەھاوکاری بەشیک لەبازرگانانی ناوخۆ بەنرخیکی کەم گەنمی جووتیارانی بکرن وەکو دەبینریت دروست کردنی ئەو ڕۆتینەی کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عیراق دروست کراوە بەداخەوە دەبوایە حکومەتی ھەریمی کوردستان و پەرلەمان تارەکانمان لەبەغدا ئەمەیان قبول نەکردبا 
بەوشیوازە مامەلە لەگەل جووتیاران نمان بکەن، زەوتکردنی مافە رەواکانی جووتیاران و ئەو مامەلە کردنە ناتەندروستە کە دەبینریت ئەوەمان پێ دەلیت کە بەرپرسانی ئیمە لەئاستی بەرپرسیاریەتی دانین دلنیام بێئاگان لەوەی کەدەکریت بەرامبەر بە جووتیاران جووتیارانیش خۆیان بە بێ دەنگیان رەوایەتیان بەوناعەدالەتیە داوە کەدەکریت ئومید دەکەم لەسالی داھاتوو کۆتای بەو نابەرامبەریە بھینریت مافەزەوت کراوەکان بۆجووتیارانی کوردستان بگەریتەوە کۆتای بیت بەنابەرامبەری کردن.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft