ئەحمەد حاجی رەشید
2020-02-11      1135 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەحمدى حاجى رەشيد
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

 یەکەم: دیارە هاوپەیمانی لەنێوان کۆمەڵێک هێزدا دروستدەکرێت کە هەم دیدگایان وەک یەک بێت یان لانی کەم لەیەک نزیک بێت ، هەروەها جۆرێ لە متمانەشیان بەیەک هەبێت هەرچەندە دراسەی دەکەم نەدیگامان لەیەکەوە نزیکە نە متمانەشمان بەیەکتر هەیە لەگەڵ هێزەکانی دەسەڵاتدا.
دووەم : لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا کە دەرئەنجامەکانی باسکران ، لەکاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە لە زاری بەشداربووانی (کۆمەڵ و یەکگرتوو و گۆڕان و ڕاگەیاندنی دەسەڵات)دا بۆمان سەلما کە شتێک نییە بەناوی متمانە و قسەکان هەندیکیان پێچەوانەی ئەوی تربوون .
سێ هەم : ئێمە لەگروپی (۱٥) دوای دەیان کۆبونەوەو کاری هاوبەش و متمانە دروست بوونەوە توانیمان گروپی (۱٥) بخەینە سەرپێی خۆی ، بۆیە زەحمەتە بتوانین گروپی (۱٥) کە متمانەی تیدا دروست بوو بیگۆرینەوە بە هاوپەیمانیەک کە هێزەکانی دەسەڵات خۆیان متمانەیان بەیەکتر نییە چ جای ئەوەی ئیمە لەیەک تاقی کردنەوە بۆمان دەرکەوت بەرانبەرمان جێگەی متمانە نییە .
چوارەم : ئێمە دەزانیین ئیوە دووجار دانوستانتان کردوەو شکستان هێناوە، ناوی وەزیرو وەزارەتیشتان ڕادەست دەکرد ئەگەر لێتان وەربگیرایە وەک جاری پێشوو، بۆیە وەرقەیەکی دیکە نیشانبدەن کە کەشف نەبێت.
SHARE
وتاری زیاتر
کێ باجەکەی دەدات؟؟
ئەحمەد حاجی رەشید
2021-03-28      786 جار بینراوە
بودجەی 2020
ئەحمەد حاجی رەشید
2020-09-14      1183 جار بینراوە
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft