بڵێسە جەبار فەرمان
2020-02-21      1106 جار بینراوە        کۆمێنت
بڵێسە جەبار فەرمان
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
ماوەی چەند مانگێکە خۆپیشاندان دژی گەندەڵی و نادادپەروەری لە عیراق بەردەوامە.
خۆپیشاندەران کۆمەڵیک مەرجی بنەرەتیان ھەبوو بۆ گۆڕینی سیستێمی حوکمرانی و بە موئەسەسات کردن و بە ھاوڵاتی کردنی سیستێمی حکومەت.
یەکەم ھەنگاویان بۆ گەیشتن بەو ئامانجە گۆرینی حکومەت بوو، هەوەها لابردنی سەرۆک وەزیران و دانانی سەرۆک وەزیرانیکی نوێ بە کۆمەڵیک مەرجی پێشوەخت.
کۆمەڵیک کەسایەتی پێشنیار کران بەڵام ھەر زوو لەلایەن حزبەکانەوە ناشرین کران و بۆچوونی خۆپیشاندەرانیان بە ئاراستەیەک بردرا کە دژیان بوەستنەوەمحمد علاوی ھیج مەرجێک لەو مەرجانەی خۆپیشاندەرانی تێدا نیە.
محمد علاوی لە حزبی دعوە کاری کردوە و دواتر لەو حزبە جیا بۆتەوەو لەگەڵ ئەیاد علاوی ئامۆزای حزبیان دروست کردوە.
لەسەر لیستی ئەیاد علاوی خۆی پاڵاوتوە بۆ پەرلەمانی عیراق.
مەرجی خۆپیشاندەران بریتی بوو لەوەی کە کاندیدی سەرۆک وەزیران نابێت لە حکومەت دا باڵادەست بووبێت و ئەندام پەرلەمان بووبیت. نابێت حزبی بێت و رەگەزنامەی غەیری عیراقی ھەبێت و لە گەندەڵیەوە تێوەنەگلابێت.
محمد علاوی لەساڵی ٢٠٠٦ ئەندامی پەرلەمانی عیراقی بووە تا بوون بە وەزیری اتصالات بۆ ماوەی ساڵیک.
دوای لابرا لە وەزیری جارێکی تر گەرایەوە پەرلەمان.
ساڵی ٢٠١٠ بۆ جارێکی تر وەک ئەندام پەرلەمان ھەڵبژێردراوەتەوە و دوای سوێندخواردنی وەک ئەندام پەرلەمانێک کراوە بە وەزیری اتصالات بۆ جاری دووەم.
دوای دوو سال بەھۆی ناکۆکیەکانیەوە لەگەل سەرۆک وەزیرانی ئەوکات استقالەی لە وەزیری دەدات و بەرەو ھەندەران کۆچ دەکات.
لەو ماوەیەدا بە غیابی لەسەر گەندەڵی دادگای دەکرێت و حوکمی غیابی دەدرێت.
دواتر بریارەکە تەمیز دەکرێت و مەلەفەکەی دادەخرێت.
لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨ بۆ جاری سێھەم خۆی دەپاڵێوێت و تەنھا ١١٦ دەنگ بەدەست دەھێنێت.
خاوەنی رەگەزنامەی ئەوروپیە بەدەر لە عیراقی.
لەگەل ئەوەی ھیچ مەرجێک لە مەرجەکانێ شەقامی تێدانیە بەڵام لەبەر ئەوەی سیاسەت و پەردەپۆشکردنی راستیەکان و تێکشکاندنی عیراق و شکۆی عیراق وا دەخوازێت، ئەو رادەسپێردرێت بە دروست کردنی کابینە تازەی حکومی.
محمد علاوی کە تەنھا ١١٦ دەنگی لە ھەلبژاردن بەدەست ھێناوە خۆی ناو ناوە ھەڵبژێردراوی شەقام.
محمد علاوی بەڵینی داوە ماف و استحقاقاتی گەلی کورد بدات لە موچە و بوجە و پارەی گەنمی جوتیاران و دان نان بە ھێزی پێشمەرگە و چارەسەر کەدنی کیشەی امنی و زۆری تر.
ئایا دەکرێت متمانە بە پیاوێک بکرێت کە ھەر لە دەستپێکەوە خوێندنەوەی بۆ ھیچ ھێز و لایەنێک نەبێت؟
محمد علاوی کە لەیەکەم ھەنگاوی لەجیاتی ناردنی ژیاننامەی پاڵێوراوان بۆ پەرلەمان بانگھێشتی ھەموو ئەندامانی پەرلەمانی کردوە بۆ کۆشکی سەروک وەزیرن بۆ رادەست کردنی ژیاننامەی پاڵێوراوان.
پیاوێک بەوپەری بێرێزیەوە پێشوازی لە شاندی کوردی بکات دەبێت دوای دانیشتنی لەسەر کورسی دەسەڵات چۆن بەرخورد بکات.
پیاوێک سعری سیی ملیۆن دولاری بۆ وەزارەتێک دانابێ ئەبێت بروای بە چاکسازی ھەبێت؟
بەبێ بەژداری کردنی کورد لەوانەیە حکومەتەکەت پێک بھێنرێت، بەڵام حکومەتێکی ناتەواو دەبێت و سەرکەوتوو نابێت.
باشترین بژاردە بۆ کورد بەژداری نەکردنە لەو حکومەتە و نەک چوون بۆ بغداد و دانوسان لەگەڵی دا بە ناوی گروپی ١٥ ناو ی ترو فراکسیۆنە جیاجیاکانی کورد.
کورد پێویستە ئیتر شەڕی پۆست بۆ ئەم و ئەو نەکات بەناوی حزبی بون و بێلایەنی لە ژێرەوە حزبیەوە
با دەرس وەرگرین شەڕی ماف بکەین مافی خەڵک و ناوچە دابڕاوەکان و استحقاقاتی دەستورو پارەی پێشمەرگەو گەنمی جوتیارو چەسپاندنی فیدراڵیەتی راستەقینە.
SHARE
وتاری زیاتر
شەکەت بووین....
بڵێسە جەبار فەرمان
2020-04-28      1270 جار بینراوە
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft