بڵێسە جەبار فەرمان
2020-04-28      1267 جار بینراوە        کۆمێنت
بڵێسە جەبار فرمان
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

من ھەمێشە لەگەل ئەوە بووم دان بە ھەڵەی خۆمان دا بنێین و داوای لێ بوردن بکەین کە ھەڵە دەکەین.
 یەکەم ھەنگاو بەرەو باش بوون دانبەھەڵە دا نانە.ئێمە ھەڵەمان کردووە.....
ھەموومان بەشی خۆمان لە بەرپرسیارێتی ئەو ھەڵانە بەردەکەوێ. لە ھاوڵاتییەکی سادەوە کە بەژدار بووە لە سەرخستنی ئەم حزبانە تاکو سەرکردەکان و سەرۆکەکان.
زۆر ئەنوسرێ زۆر قسە ئەکرێ ھەموو بەرنامە و سایتەکان پرن لەکەسانی دڵسۆز کە ھاوار ئەکەن و ھەوڵ ئەدەن وێژدانی نوستووی کاربەدەستان بەخەبەر بھێنن بەڵام لە لایەن کەسانی نا واعیەوە بەرشاڵاو دەکەون.
پێش ساڵێک ئەم ڕاستیە تاڵەم وت و بە جاش و خۆفرۆش لەقەڵەم درام.
ھەمووی لایەنەکان تاوانی ئەم دۆخەی ھەرێم ئەخەنە ئەستۆی یەکتری.....میلەت شەکەت و ماندوە بە دەست سیاسەتی ھەڵەی سەرانی حکومەت.....ھیچ تەزحیەیەک نەماوە میلەت نەیدات و ھەموو کات خۆراگر بووە و پشتگیری حکومەتی کردوە.بەڵام حکومەت بێباکە و نوستوو...من کە ئەڵیم حکومەت مەبەستم پارتی نیە بە تەنھا بەڵکو لە دیدی منەوە یەکێتی تاوانبارە گەورەکەیە کە قبوڵی کردوە گەر شەریکیش نەبووبێ....سیاسەتی ھەڵەی سەربەخۆیی ئابووری و پشتکردنە بغداد و گوێ نەدان بە رای نێودەوڵەتی، باجەکەی قورس کەوتەوە وە بەرەو ھەڵدێری خراپتر ھەنگاو دەنێین چونکە ھەر ھەمان ئەو کەسانە بەم رۆژەیان گەیاندین نەخشە دارێژەرن.
SHARE
وتاری زیاتر
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft