رێكەوت محەمەد زەكی
2020-04-30      952 جار بینراوە        کۆمێنت
ڕێکەوت زەکی 
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

مەرکەزیەت زیانی ٦٢ ترلیۆن دیناری لێداوین.....
 لەبەرئەوە بەدەنگێکی بەرزتر بەڵێ بۆ لامەرکەزی:
١/ بەھۆی بڕیارێکی مەرکەزیەوە، ھەرێمی کوردستان ساڵی ٢٠١٤ بانگەشەی ئابوری سەربەخۆی کرد، لەڕاستیدا ناوەکەی فڕی بەناوەڕۆکەکەوە نەبوو چونکە تەنیا نەوتیان بەسەربەخۆ دەفرۆشت ئەگەرنا ئابووری سەربەخۆ شتێکیترە!
٢/ بەپێی داتاکانی حکومەتی ھەرێم کەخۆی بڵاویکردۆتەوە، دەردە مەرکەزیەت ٦٢ ترلیۆن دیناری ماف و مووچەی خەڵکی کورستانی بردووە بەبادا.
٣/ ئەگەر دەردە مەرکەزیەت نەبوایە ھەرگیز یەک یان چەند کەسێک بڕیاری فرۆشنی نەوتیان بەسەربەخۆ نەدەداو ولەماوەی ئەو ٦ ساڵەی ڕابردودا ٦٢ ترلیۆن دینار دەھاتە بازاڕی کورستان و ئێستا بژێوی خەڵک و پرۆژەکان لەئاستێکیتر بوون.
٤/ لەبەر ئەو ھۆکارانەی سەرەوە نابێت جارێکیتر حزبە سیاسیەکان چانسی مەرکەزیەت بدەنەوە بەدەسەڵاتخوازان، بۆیە بەدەنگێکی بەرزتر بەڵی بۆ لامەرکەزی ئیداری و مالی، خەڵک و حزبە سیاسیەکان و نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕین نابێت ڕێگە بدەن لەم ھەموو ڕازیانەیە بەدەردی سک ئێشە بمرین.

SHARE
وتاری زیاتر
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft