بەرزان شێخ محەمەد
2020-05-08      1447 جار بینراوە        کۆمێنت
بەرزان شێخ محەمەد
جێگری سەرۆکی
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای لامەرکەزیەت دەکات؟
لە ئێستادا حکومەتی ھەرێمی کوردستان دوچاری قەیرانێکی ئابووری بۆتەوە ( پەتای کۆڤید-١٩ ، دابەزینی نرخی نەوت ، بارگژی سیاسی نێوان ھەرێم و بغداد ) و جێ بەجێ نەکردنی ڕێکەوتنە سیاسیەکان بۆ دروستبوونی کابینەی (٩) مەبەست ڕێکەوتنی نێوان (یەکێتی و پارتی) و ڕێکەوتنی (گۆڕان و پارتی) وەک پێویست. ئەم دۆخەی ھێناوەتە پێشەوە (کۆبوونەوەی دەسەڵات لەلای سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کە بۆتە ھۆی ئەوەی حکومەت بەو شێوەیە وێنە بکرێت کە تەنھا لە دەست پاریتدا بەمەش زەقکردنەوەی تەواوی مەرکەزیەت ) وە ھەروھا کێشەی ئابووری کابینەکانی پێشووتر ھەموو ئەمانە بۆتە بارگرانی حکومەت لە بژێوی ژیانی تاکی ھاوڵاتی بە شێوەکی گشتی .لامەرکەزیەت چی یە و کاریگەرییەکانی چی یە لە بەرەو پێش چوون؟ بەرێوبردن سێ جۆرە سیستەمە (مەرکەزی ، عدم ترکیز ئیداری ، لامەرکەزی)
. مەرکەزی :- ئێستای حکومەتی ھەرێم.
عدم ترکیز ئیداری :- ئەوەیە کە لە ئێستادا حکومەتی ھەرێم دەیەوێت بیکات بۆ دابەزاندنی دەسەڵات بێ ھەمواری یاساکە.
لامەرکەزی:- دابەشکردنی دەسەڵاتە کاریگێری و دارایی و یاساییەکانە بە پشت بەستن بە یاسای ژمارە (٣) ساڵی (٢٠٠٩)، بریتییە لە پڕۆسەی دابەشکردنی دەسەڵات و لێپرسراوێتی بۆ فەراھام کردنی سەربەخۆیی بڕیار و بەشداری ھەموو لایەنەکان بێ گەڕانەوە بۆ بڕیارەکانی کارپێکراوەکانی ناوەند. ئەو جێگەیەش(ئەنجومەنی پارێزگاکانە) لە ئێستادا حکومەتی خۆجێی کار بە چەند بەیاننامەیەک دەکات لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ دەرکراوە دەسەڵاتەکانی تێدا سنووردار کراوە بە جۆرێک ھەمووی دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران ، ئەمە جگە لەوەی ھەر وەزارەتێک ستراتیژ و بەرنامەی خۆی بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتییەکان دابەزاندووە ئەویش بەھەمان شێوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەمەش تێکەڵەیەک دروست بوو لە ئیدارەدا.
 سیستەمی لامەرکەزیەت ئەتوانێت چی بکات؟ دەسەڵاتە کارگێری و دارایی و یاساییەکان دابەش دەکات بە پێی پێگە و بەرپرسیارێیتیە سەر لە نوێ پەریکەری کارگێری ڕێک دەخاتەوە بە نزیکترین دووری لە جەماوەر ( ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی سەندیکاکان ، ڕۆژنامەنوسەکان ، نوخنەی ڕۆشنبیر ) کە دەبنە بەشێکی پڕۆسەی بەڕێوبردن. ئەو کات پێویستێکی تر دێتە پێشەوە کە دەسەڵاتە داراییەکانە بۆ ( بەھێزکردنی ئابووری ) .
لە ئێستادا حکومەتی ھەرێم دووچاری قەیرانی ئابووری یە کە ناتوانرێت بەڵێنەکانی خۆی لە پێدانی مووچە بباتە سەر. کورتھێنان لە بودجەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، نەمانی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا و وەفرەکانی نەوت، دەتوانرێت لە ڕێگەی ڕیفۆرمە کشتوکاڵی و پیشەسازییەکان بەھێنانە پێشەوەی کەرتی تایبەت و ڕەخساندنی پڕۆژەکانی وەبەرھێنان بە خۆیبوونی کار (خصخەصە) بایەخدان بە کەرتی گەشت وگوزار و دروست کردنی ڕێگا و بان و پردی بارزگانی لەلایەن کەرتی تایبەت وھۆکارەکانی گواستنەوەی گشتی کەدەبێتە ھۆی دەستەبەر کردنی ھەلی کار و کەم کردنەوەی بارگرانی مووچە لەسەر حکومەت و داواکردنی شایستە داراییەکانی (نەوت و گازی سروشتی) .دەرئەنجامی دۆخەکە جێگیربوونی سیاسی و بەرەو پێشەوەچوونی دیموکراتیەت و دروستبوونی بەھا نەتەوەیی و نیشتمانییەکان لای تاکی ھاوڵاتی وژیانێکی شایستەی بژێوی.ھەموو ئەمانە بە ھەموارکردنی یاسای ژمارە (٣) ی (٢٠٠٩) ی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ھەموو یاسا کارپێکراوەکان کە کاریگەریان ھەیە لەسەری.
 بەرزان شێخ محمد 
سەرۆکی لیژنەی پڕۆژی لامەرکەزی
SHARE
وتاری زیاتر
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft