خدیجە عبدالجبار احمد
2020-05-16      1377 جار بینراوە        کۆمێنت
خەدیجە عبدالجبار
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

 حکومڕانی بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی ژیانی تاک و کۆمەڵگەیە بە باشترین شیوە لەسەر بنەمای:
_عەدالەت ....کە نیە !
 _ بەهاکانی دیموکراسی و هەڵبژاردنی نەزیهو پاک و دەستاودەست کردنی دەسەڵات ...کە نیە !
 _خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان و دەستەبەرکردنی ئازادی و نان  ...کە نیە !
 _  پەرەپێدانی ئابوری و گەشەپیدانی ژێرخانی ئابوری وڵات .....کە نیە !
_ سوپایەکی نیشتیمانی دوور لە هەژمونی حیزب کە تاکەکان بەمتمانەوە  هەست بە ئارامی و ئاسایش بکەن ....کە نیە !
 _ جێبەجیکردنی پلانی ساڵانەی پرۆژە خزمەتگوزاریەکانی وەک رێگاوبان و قوتابخانە و باخچە و ....هتد .کە نیە!!
لەساڵی ٢٠١٤ ەوە زیاتر لە چوار هەزار پرۆژەی هەرێم راگیراوە نەک پرۆژەی ساڵانە هەبێت!!!
  _ داڕشتنی پلانی ستراتیژی گەشەپیدانی نیوخۆیی و بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی دەرەوە ....کە نیە 
  _ یەکسانی لە هەلی کار و خویندن و وەبەرهێنان ....کە نیە!..
 _ دامودەزگای چاودێری و شەفافیەت و سەروەری یاساو سەربەخۆیی دادگاکان ...کە نیە !..
 _دامەزراندنی سەدان  کارگەی پیشەسازی و بوژانەوەی کەرتی کشتوکاڵ بۆ بەرهەمهینانی نیوخۆیی و کەمکردنەوەی هاوردە ...کە نیە !
  _ پیشکەشکردنی خزمەتگوزاری سەرەتایی کارەباو ئاو و بیمەی تەندروستی و کۆمەلایەتی ....کەنیە !
  دواجار ...موچە ...موچە ..وەک ئەرکێکی هەرە سادە و سەرەتایی  حکومەت لەبەرامبەر ئەو گرێبەستە یاساییەی کەهەیەتی لەگەل موچەخۆرانیدا ، کە مانگانە لەکاتی خۆیدا موچەکەی بۆ بخاتە سەر  ژمارە حسابی موچە خۆرانی ....ئەویش کە نەبێت !! ئیتر ئیوە چ کارەن جگە لە مشەخۆرێک بەسەر ئەم  نیشتیمانەوە! ...
لەم مامەڵەیەی خەلیفەی دادپەروەر عومەری کوڕی عبدالعزیزەوە ،ئیوە هەڵدەسەنگێنین کە ئیوە  ئایا دەوڵەتمەدارن یان کۆمەڵە بازرگانێکی  سیاسی چاوچنۆک  ؟ ..
کاتێک نێرراوی یەکێک لەوالیەکانی دێتە لای خەلیفە بۆ گفتوگۆکردن  دەربارەی دۆخی  ویلایەتەکەی ، ئەو مۆمە داگیرساوە کە موڵکی ( بیت المال)ە ،  کاتێک لەباسە گشتیەکە دەبنەوەو دێنە سەرباسی شەخسی و تایبەتی خەلیفە خۆی ،مۆمەکە دەکوژێنیتەوەو مۆمی ماڵەکەی خۆی دادەگیرسێنێت لەبەرئەوەی موڵکی گشتی یەو رێگە پێدراو نیە کە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی بەکاری بهینێ!!!!
 رێک هاوشێوەی ئێوە لەسود وەرگرتن لە  ئۆتۆمبیلە گران بەهاکان و موڵک و ماڵی دەوڵەت و نەوت و سامانە سروشتیەکانی ئەم خەڵکە کڵۆڵە و ئەو ملیۆنان دۆنم زەویەی کە  موڵکی گشتیە و لەلایەن بەرپرسانەوە داگیرکران ، ئەو ملیارەها دۆلارەی کە دۆڕانتان بەناوی گریبەستی نەوتیەوە و گرەوتان بە مافی خەلکەوە کرد  ..خۆتان و خانەوادەو بنەماڵەکانتان پێ دەوڵەمەند کرد و حکومەتتان خستە سەر ساجی علی !.
 ..ئیستا تێگەیشتن ئیوە کێن و ئێوە چ بارگرانیەکن بەسەر ئەم  خاک و خەڵکەوە ؟!
SHARE
وتاری زیاتر
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft