ئارەزوو مەحموود
2020-05-16      307 جار بینراوە        کۆمێنت
ئارەزوو مەحموود
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

شکستی حوکمداری لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بەپێی سیستەمی سیاسی دوونیا لەچەند خاڵێکدا:-
١- بە حزبی کردنی حکومەتەکان ، سەرکردەکان نێرینەن و خۆیان لە وێنەی باوکدا نمایش دەکەن .
٢- بێ ھێزبوون یان نەمانی ئایدۆلۆژیا لەناو حزبەکان .
٣- سەرۆک دەسەڵاتەکانی بەپێی یاسابەکارناھێنێت و کەمترین رۆڵ دەدرێت بەدادگاکان،لە ھەرێمی کوردستان تا ئێستا دەستورێکی نوسراوەی نیەو لە عیراقیش پێشێلکاری تەواوی دەستور دەکرێت .
٤- تەشەنەکردن و بەھیزبوونی ھۆزو خێڵ و دەستەگەرایی بەھۆی قۆرخکاری حکومەت.
٥- دامەزراندنی خەڵكی وەکو مووچەخۆری حکومەت، بۆ نمونە لەھەرێم ١,٢٥٥،٢٧٣ مووچەخۆر ھەیە و لەعیراق نزیکەت ٩٠٠٠٠٠٠ نۆ ملیۆن مووچەخۆر ھەیە.
 ٦- خراپی سیستەمی باج و گومرگ و رسومات .
٧- خراپی سیستەمی پەروەردە، تەندروستی ، خوێندنی باڵا کەتەنھا لە شارەکان هەیە و لەدەرەوەی شارەکان زۆرلاوازە یان هەر نییە.
٨- نایەکسانییە کۆمەڵایەتی و نادادگەری.
٩- رۆڵی نێگەتیفی زۆرێک لە سەرکردە رزگاریخوازەکانی ئەم ووڵاتە کە بەشێکی زۆری ئەوانەی کە خەباتی رزگاریخوازیان لە دژی رژێمی فاشیستی بەعسیدا دەکرد، هەر ئەو چینە لۆکالییە دەسەڵاتدارەن ، کە لە سەردەمی دوای رزگاری عیراق و ھەرێم حوکمی ئەو ووڵاتە دەکەن بۆیە جیاوازیی چینایەتییەکە وەکو خۆی مایەوە.
١٠- بەکارھێنانی ناسیۆنالیزم و نیشتمانپەروەرێتی بەشێوەی نەرێنی .
١١- بوونی سامانی نەوت کە وای کردوە ووڵات ببێتە مەیدانی ململانێکانی دەوڵەتانی دراوسێ و دەوڵەتە زلھێزەکانی دوونیا و ھەمیشە شەروپشێوی روو لەناوچەکە بکات.
١٢- بێ متمانەیی خەڵکی بە حکومەت.
١٣- بەهێزبوون و گەشەسەندنی رۆڵی ھێزەچەکدارە حزبی و مەزھەبیەکان و ئەمەش وایکردوە لەناو پەرلەمان ئەندامانی سەربەو ھێزو حزبانە لۆبی بەھێز دروست بکەن بۆ ھەر یاسایەک خۆیان بیانەوێت یان لەگەڵی نەبن .
١٤- کەمی هۆشیاری سیاسی خەڵکی کەوایکردوە رازی بن بەو بەشەی حزبەکان بۆیان دیاریدەکەن.
١٥- بەھێزی سیستەمی دەستگەرایی ومەزھەب گەرایی، کە تێیدا پۆستە گرنگ و گشتییەکان دابەشدەکرێن بەسەر پارتە سیاسیەکان و کەسانی حزبی و مەزھەبی نزیک لەخۆیان.
١٦- پشتبەستن بەسامانی نەوت و پشتگوێ خستنی کەرتی کشتوکاڵ و گەشت و گوزارو وەرزش و پیشەسازی بچووک و .....ھتد.
SHARE
وتاری زیاتر
چیبکەین ؟؟؟؟
ئارەزوو مەحموود
2020-05-02      331 جار بینراوە
بودجەی 2020
ئەحمەد حاجی رەشید

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2020 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft