غالب محەمەد عەلی
2020-06-28      92 جار بینراوە        کۆمێنت
د.غالب محمد عەلی
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

لایەک بکەنەوە بۆ دواوە بیرێک لەڕابردوبکەنەوە، ئێوە خۆتان مەكەن بە خاوەنی دروست كردنی قەوارەی هەرێم، ئەوەی ئەو قەوارەی دروست كردوە خەڵك بوو نەك ئێوە، گەر خەڵكتان لە بیر نەماوه بابیرتان بخەمەوە زۆر شت هەیەباسبکرێت لەسەر ئێوە بەڵام تەنها دەڵێم ئەوە 3 ملیۆن خەڵكی هەرێمی كوردستان بو ئاوارەی ئێران بوو لە بەر ئەوەی ژیانی خەلك ناخۆشبوو، بەڵام ئێوە و منداڵەكانتان دوای دزینی كەرەستەكانی بەنداوی بێخمە و كارگەكانی هەولیر و دهۆك و سلێمانی و بە تاڵان بردنی ئامێر و كەرستەكانی بەنداوی دوكان و دەربەندیخان و هتد خۆشترین ژیانتان هەبوو،دواتر وڵاتان هاتنە سەر خەت لە پێناوی ژیانی خەڵك و خەتی 132 دامەزراند كە حكومەتی فاشی عیراق بۆی نەبوو لەو خەتە تێپەرێت و قەوارەكە دروست بوو، بەڵام لەراستیدا ئەوەی ئێوە دروستان كرد ئەو سیستەمە بۆ گەنە بوو كە بەس بۆئەوە بوو ئێوەی پیسخۆر دەوڵەمەند بكات و خەڵكیش فەقیر بكات و زیاتر بیان چەوسێنێتەوە، كەواتە دەبێت بزانن ئێمە خاونی هەرێمی كوردستانین و ئێوە خاوەنی سیستەمە بۆگەنەكەن، ئێمە کۆڵنادەین و كار دەكەین بۆ رووخاندنی ئەو سیستەمە بۆگەنە، ئێوەش دەبێت هەرێم چۆڵ بكەن چونكە مافیا و دز و چەتەن نەك ئێمە، ئێمە پارێزگاری لە ماف و قوتی خەڵك دەكەین و لە پێناویشیدا شەڕ دەكەین، كاریش دەكەین قوتی خەڵك دور بێت لە كێشەی ئێوە و عیراق، هەوڵ دەدەین ویژدانمان ئاسودە دەکەین گەرپێمانکرا موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش دەخەینە سەر عیراق گەر ئێوەش بە دڵتان نیە وەریمەگرن بەڵام دڵنیام چۆن ئێستا لە عیراق موچە وەر دەگرن ئەو كاتیش پێش هەموکەسێ ئێوە و کوڕ و کەس و کارتان وەریدەگرن .
بۆیە ئەوەی كە دەبێت هەرێمی كوردستان چۆڵ بكات، ئەوانەن كە هەرێمی كوردستانیان بۆگەن كردووە بەهۆی بە تاڵان بردنی سەروت و سامانەکەی بەو سیستەمە خەڵكیان برسی كرد و خۆیان دەوڵەمەند خەڵكیان بێ موچە كرد خۆیان موچەدار لە سەر عیراق.
لە كۆتایدا دەڵێم ئەو كەسانەی كە خەریکی مشەخۆری و ماستاو کردنن هەر ڕۆژێک و قسەیە بۆگەن فڕێ دەدەن بۆ بەدەست هێنانی سامانی زیاتر و قەوی کردنی ورگیان، بێ گوێدانە هەژاران و دانیشتوانی ئەم هەرێمە ئەوە پارێزگاری لە سیتەمێكی بۆگەن دەكەن، ئەمڕۆبێت یان سبەی دەبێت لەگەڵ ئاغاکانیان بنکەو بارەگاکانیان چۆڵبکەن و جل و جانتایان بپێچنەوەو ئەم هەرێمە چۆڵبکەن.هەر باش و تەندروست بن .

SHARE
وتاری زیاتر
© Copyright 2020 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft