د.رێبوار كریم محمود
2020-07-26      81 جار بینراوە        کۆمێنت
د.رێبوار کریم محمود
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

_ سەرەڕای رێکەوتنەکانی ساڵانی رابردوو، ماوەیەکە، بەئاشکراو نهێنی چەندین هەوڵی جۆراوجۆر هەیە بۆ هێنانەکایەی رێکەوتنێکی گشتگیر لەنێوان هەرێم و بەغدا._ هەوڵێک درا، هەرێم بەشێک لە نەوت بنێرێت و لەبەرامبەردا بڕەپارەیەکی زۆرباش لەبەغدا وەربگرێت. سەرەتا هەرێم رازی بو. بەڵام دواتر پەشیمان بوەوەو داوایکرد لەبری نەوت داهاتی نەوت بدات بە بەغدا.
_ هەوڵێکیتر درا، هەرێم نیوەی داهاتی نەوت و نیوەی داهاتی گومرکە رەسمیەکان بداتە بەغدا. لەبەرامبەردا بەغدا نزیکەی (٤٠٠ ملیار دینار) بداتە هەرێم. سەرەتا هەرێم رازی بو دواتر پەشیمان بوەوە.
_ پێش چەند رۆژێک بەبێدەنگ، هەوڵێکیتر درا، کە بەهۆیەوە هەرێم بەئامادەبونی نوێنەرانی دیوانی چاودێری دارایی عیراق لەگومرکەکان تەنها نیوەی گومرکە رەسمیەکان بداتە بەغدا. لەبەرامبەردا بەغدا نزیکەی (۲٥٠ بۆ ۳٠٠ ملیار دینار) بداتە هەرێم تا کۆتایی ساڵی (۲٠۲٠). سەرەتا هەرێم تکا و ڕجای دەکرد ئەمە سەربگرێت، بەڵام ئێستا پەشیمان بۆتەوە.ئەمە چیمان پێدەڵێت؟
1. هەرێم نایەوێت لەگەڵ بەغدا رێکبکەوێ و ئامادەنیە هیچ شتێک بدات بە بەغدا.
2. هەرکات پارەیەک لەبەغداوە بێت ئەوا رێژەو کاتی پێدانی موچە لەکوردستان گۆڕانکاری بەسەردا دێت، ئەمەش خواستی دەسەڵاتداران نیە.
3. میللەت لە هەرێم بەهەمو لێبڕین و دواخستنێکی موچە رازییە، ئیتر هەرێم لەژێر فشاردا نیەو ئامادەنیە هیچ شتێکی خۆی بداتە بەغداو لەبەرامبەریشدا هەرکات ویستی بەهەر رێژەیەک موچە دەدات.
4. هەرێم پارەی بەلاشی دەوێت لەبەغدا. ئەمەش ئاسان نیەو ئەم عیراقەی ئێستا ناتوانێ بەبێ جێبەجێکردنی ئەرکە فیدراڵیەکان لەلایەن هەرێمەوە پارەی بەلاش بدات.
5. لەمەوە بزانن هەمو رێکەوتنەکانی پێشوی هەرێم و بەغدا بۆیە نەگەیشتونەتە دەرەنجام، چونکە بەم ئاراستەیە رۆشتون.
6. هەرێم پێیوایە تەمەنی ئەم کابینەیەی حکومەتی عیراق کورتەو لەبەردەم هەڵبژاردنی پێشوەختدایە، هەربۆیە بەمشێوەیە دەکرێ درێژە بکێشێت تا دوای هەڵبژاردنی پێشوەخت.
7. هەرێم نایەوێت پارەی نەوت و گومرک بدات بە بەغداو ناشیدات بە خەڵك.

SHARE
وتاری زیاتر
سوپاس و قسەیەک
د.رێبوار كریم محمود
2020-06-17      167 جار بینراوە
هەر (٤٠٠) ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
2020-06-08      271 جار بینراوە
تەقسیمی کارەبا!
د.رێبوار كریم محمود
2020-05-14      177 جار بینراوە
یەک قەیران و بەس!
د.رێبوار كریم محمود
2020-02-06      258 جار بینراوە
خشەخشی رێکەوتن ..
د.رێبوار كریم محمود
2019-07-02      206 جار بینراوە
کێ بەرپرسیارە؟
د. یوسف محەمەد

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2020 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft