رێكەوت محەمەد زەكی
2020-11-15      984 جار بینراوە        کۆمێنت
 ڕێکەوت زەکی ئەندامی
 ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

بەموناسەبەی دارلمولکی بابانەوە
بەشەرمەزاریەوە لەبەر قاپی سەرادا!
سلێمانی بەھەموو تەئریخ و قوربانیەوە، بەسرکی و یاخیبونەکەیەوە، بە دوو بەنداوی ئاوی و دوو مەرزی نێودەوڵەتی و دەیانی لاوەکیەوە، بەفڕۆکەخانەو خاکی بەپیت و ٨٠٠ ملم بارانی ساڵانەوە، بەیەدەگێکی گەورەی غازی سروشتی و کەرەستەو ژینگەی پیشەسازی و کارگەکانیەوە، بەدەیان ناوچەی گەشتوگوزاری و شوێنەواری دەگمەنەوە، بەیەکەم میدیای ئەھلی و کانگای ھونەرو ئەدەبیەوە، بەلەشکرێکی گەورە جوامێری مێژویی وەک دەنکە مرواریەوە، بەھەزاران شەھیدو دەیان قەزاو ناحیەی تەختی زەویەوە، بەحامیەی کۆن و ئەمنەسورەکەوە، بەگەنجی و ئازایی و ئازادیەکەیەوە، شایەنی ئەم حوکم و حوکمەتەیە؟ شایەنی ئەم بێدەسەڵاتیە ئیداری و مالیەیە؟ بێگومان و بەدەنگی بەرز نەخێر..
ببورە سلێمانی شەرمەزارین لەزمانی درێژو دەستی کورتمان! ببورە سلێمانی لە سک ئێشەو ماڵی پڕ لەڕازیانەت، خۆ ھەموو کەس وەک گۆیژەو ئەزمڕ وەفادارنیە بەدیارتەوە تاسەر دانیشێت! من وەک نوێنەرێک شەرمەزارتم سلێمانی، شێرکۆ لەکوێ بێنین ئەم ئازارەت بنوسێتەوەو بیکات بەقەسیدە..
لەدوای یەکگرتنەوەی ئیدارەکانی ھەولێرو سلێمانیەوە، بەھۆی سیاسەتی پشتگوێخستن و جیاوازی ڕێنمایی و نەبونی سیستەمێکی دادوەرو سەرتاسەریەوە، لاسەنگی زۆر لە پرۆژەکان و بودجەی بەردەستی فەرمانگەکان بەزەرەری سلێمانی دروستبوو، من و ھاوڕێیانم لەو لیژنەیەی بۆ ئامادەی پرۆژەی لامەرکەزی دروستبوو سەدان نمونەمان لایە.. ئێستاش سلێمانی شایستەی ئەوەیە کەخۆی خۆی بەڕێوە ببات، تێرە لەنازناوی مەعنەوی بێ کرۆک، ئەو جەدەلەی لەسەر مێژوی بنیاتنانەکەی دروستبووە نە گوڵێکی وشکبوی بۆ ئاوەدات و نە گەنجێکی دەخاتە سەرکارو نەلەوەی کەھەیەتی زیاتری پێدەبەخشێت..
ببورە سلێمانی

SHARE
وتاری زیاتر
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft