كاسترۆ مەعروف: ‏
,, پارێزگاری ‏سلێمانی و پارێزگاری هەڵەبجەو  ‏سەرپەرشتیاری ئیدارەكانی گەرمیان و ‏راپەڕین لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ‏ئاگاداكرابوون كە بەشداری كۆبوونەوەكە نەكەن،،

  د. موسەنا ئەمین: ‏
‏‌‌لە بەریتانیا هەفتانە رۆژێك سەرۆك وەزیران‌و ‏هەموو حكومەت دێن بۆ پەرلەمان‌و وەڵامی ‏پرسیاری پەرلەمانتاران دەدەنەوە‎.‎،،

ئەمڕۆ ‏‏‏(یەكشەممە) ‏بەرواری (8/3/2020) نۆیەم بەرنامەی ‏‏‏‏(پارێزگای سلێمانی‌و ‏‏نوێنەرانی) لەساڵی پێنجەمیدا پێشكەشكرا بە ‏میوانداری ‏هەریەكە لە ‏‏بەڕێز‏‏( د. موسەنا ‏‏ئەمین) ‏‏ ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی و ‏نوێنەری پارێزگای ‏سلێمانی لە ‏‏‏‏‏ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی ‏‏عێراق‌ ‌و بەڕێز (كاسترۆ مەعروف)  سەرۆكی لیژنەی (كشتوكاڵ‌و ‏‏سەرچاوەكانی ئاوو كارگێڕی‌و دارایی) لە ‏‏ئەنجومەنی پارێزگای ‏سلێمانی ‏پێشكەشكرا...‏‎ ‎

كاسترۆ مەعروف:‏
’’‏‌‌پارێزگارەكان و بەڕێوبەرەگشتیەكان لایەنە سیاسیەكان دیارییان دەكەن بۆیە ئاساییە گۆێ ‏بۆ ‏ئەوان بگرن نەك ئەنجومەنی پارێزگا،،

لە بەشی یەكەمی بەرنامەكەدا لەگەڵ بەڕێز (كاسترۆ مەعروف)  سەرۆكی لیژنەی ‏‏(كشتوكاڵ‌و ‏سەرچاوەكانی ئاوو كارگێڕی‌و دارایی) ‏لە ‏ئەنجومەنی پارێزگای ‏سلێمانی گفتوگۆ ‏لەسەر ئەم ‏تەوەرانە كرا:‏
‏1/  هەنگاوەكانی داهاتووی ئەنجومەن بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا
‏2/ ئامادەنەبوونی پارێزگاری ‏سلێمانی و پارێزگاری هەڵەبجەو  ‏سەرپەرشتیاری ئیدارەكانی ‏گەرمیان و راپەڕین ، هەڵوێستی دواتری ‏‏ئەنجومەن
‏3/  دواین هەوڵەكانی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ بەدواداچون بۆ كلۆری ئاوی دەوروبەری ‏سلێمانی.‏
‏4/ بەدواداچوونەكان لە بواری گرفتەكانی سێكتەری كشتوكاڵ‌و سەرچاوە ئاوییەكان
ئەمانەو چەند بابەتێكی دیكە لەمیانی بەرنامەكەدا گفتوگۆی پێویستیان لەبارەوە كرا...‏
سەرەتا  ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە (ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی) 5 لیژنەی هەمیشەیی ‏‏راسپاردووە بۆ چاودێری‌و بەدواداچوون بۆ ئەم ‏بارودۆخەی ئەمڕۆی پارێزگای سلێمانی، هەروەها ئاماژەشی بۆ ئەوەكرد كە  ناكرێت ‏‏لەم ‏بارودۆخەدا تەواوی دامودەزگاكانی حكومەت دابخرێن،‌و وتی ئێمە وەك ئەنجومەنی پارێزگا ‏كارەكانمان رانەگرتووەو بەردەوام لە ‏‏پێشوازی هاووڵاتیاندا دەبین.‏
سەبارەت بە ئامادەنەبوونی هەریەكە لە پارێزگاری ‏سلێمانی و پارێزگاری هەڵەبجەو  ‏‏سەرپەرشتیاری ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین ، ‏‏لە دانیشتنی ژمارە(58)ی ئەنجومەندا بۆ ‏گفتوگۆكردن لەسەر بەردەوامی ئامادەكارییەكان بۆخۆپاراستن لە نەخۆشی ‏كۆرۆنا و ‏‏گرتنەبەری ڕێكاری كارگێڕی و تەندروستی پێویست بۆسەلامەتی هاوڵاتیان ، ‏
‏(كاسترۆ مەعروف) رایگەیاند: ئەوان لەلایەن سەروی خۆیانەوە لە ئەنجومەنی وەزیران ‏پێیان ‏راگەیەندرابوو كە بەشداری ‏كۆبوونەوەكە نەبن، لەو بارەشەوە (ئەنجومەنی پارێزگای ‏سلێمانی) ‏نوسراوی بۆكردوون‌و داوای رونكردنەوەی لێكردون...‏
سەبارەت بە راگرتنی دەوامی فەرمانگەكانیش وتی: لەو كۆبونەوەیەدا ئەنجومەن بەرنامەی ‏ئەوەی ‏نەبووە كە بڕیار بدات دەوام ‏رابگرێت، راستە هەندێك ئەندامی ئەنجومەن لەگەڵ ‏راگراتنی دەوامدابوون
دانانی پارێزگارەكان و بەڕێوبەرەگشتیەكان لایەنە سیاسەیكان دیارییان دەكەن بۆیە ئاساییە ‏گۆێ بۆ ‏ئەوان بگرن نەك ئەنجومەنی پارێزگا ‏تەنانەت كەمتر دەگەڕێنەوە بۆ خودی ‏وەزارەتەكانیشیان...‏
لایەنە سیاسیەكان كۆی سێكتەرەكانیان لەسەر خۆیان دابەشكردووە ئەمەش وادەكات ‏ئەنجومەنی پارێزگا ‏نەتوانێت بانگهێشتی ‏بەڕێوبەرەگشتیەكان بكات
تەوەرێكی دیكەی بەشی یەكەمی بەرنامەكە تایبەت بوو بە ئەنجامی هەوڵەكانی ئەنجومەنی ‏پارێزگای ‏سلێمانی تایبەت بە ئەو كلۆرە ‏بەسەرچووەی كە لە لایەن بەڕێوبەرایەتی ئاوی ‏دەوروبەری سلێمانیەوە ‏بەكار هێنرابوو....‏
ناوبراو رایگەیاند، وەك هەرسێ لیژنەی (یاسایی‌و تەندروستی‌و كارگێرَی‌و دارایی) ‏بەردەوامین لە ‏بەدواداچوونەكەمان‌و بەخۆشحاڵیەوە ‏داواكاری گشتی كاری خۆی دەكات‌و ‏ئێمەش دووبارە كەیسەكەمان ‏لە دادگا جوڵاندووەو خۆشبەختانە كلۆرە بەسەرچووەكە دەستی ‏‏بەسەردا گیراوە، بەڵام هێشتا دادگا ‏نەگەشتوەتە بڕیاری كۆتایی‌و چاوەڕیی بڕیاری كۆتایی ‏دادگا دەكەین لەوبارەوە....‏


د. موسەنا ئەمین: ‏
‏‌‌ئەگەر سەرۆك وەزیران لایەنە سیاسیەكان پشتگیری نەكەن، چۆن دەتوانێت ‏دەنگبهێنێت؟،،

بەشی دووەمی بەرنامەكەدا تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەگەڵ ‏‏بەڕێز‏‏( د. موسەنا ئەمین) ‏‏ ‏ئەندامی ‏فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی و ‏‏نوێنەری پارێزگای ‏سلێمانی لە ‏‏ئەنجومەنی ‏‏نوێنەرانی ‏‏‏عێراق...‏
تیایدا گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە كرا:‏
‏1/ بارودۆخی عێراق پاش سەرنەكەوتنی عەلاوی بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك ‏وەزیرانی عێراق.‏
‏2/ یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق، لاینە ئەرێنی و نەرێنەیكانی.‏
‏3/ لە ئێستادا چ كەسێك گونجاوە بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق؟
‏4/ سەرۆك وەزیران سەربخۆ بێت یان سەربەلاینە سیاسیەكان؟
‏5/ بەرنامەی فراكسیۆنی یەكگرتوو چ شتێك بەگرنگ دەزانن لەئێستادا كاریان لەسەر بكات؟

لەسەرەتادا ‏‏( د. موسەنا ئەمین) ‏‏ سەبارەت بەدۆخی عێراق وتی: بەداخەوە كە ئێستا بارودۆخی ‏سیاسی عێراق چەقبەستووەو هاوكات ‏خۆپیشاندانەكان لە گەڵ بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنادا ‏هەر بەردەوامن ئەمەش مەترسییە هەم لەسەر بارودۆخی سیاسی هەم لەسەر ‏‏تەندروستی ‏هاووڵاتیان....‏
سەبارەت بە دیارینەكردنی سەرۆك وەزیرانیش، وتی: ئەوە پشكی شیعەیەو ئەوان بەرپرسن ‏لە دیاریكردنی كەسێك بۆ سەرۆك وەزیران
سەبارەت بەوەی كە ئایا سەرۆك وەزیران سەربەخۆ بێت یان سەر بەلایەنە سیاسیەكان بێت؟
نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی وتی: دیاریكردنی كەسێك بۆ سەرۆك وەزیران باشترە ‏ئەگەر فراكسیۆنەكان خۆیان پێشتر لەسەر چەند ‏كەسێك رێكبكەون ‏و پاشان بهێنرێـتە ‏پەرلەمان كێ زۆر ترین دەنگی بەدەستهێنا ئەو ببێتە سەرۆك وەزیران.‏
‏ سەبارەت بەوەئ كە ئایا دیاركردنی سەرۆك ‏وەزیران لەلایەن حزبەكانەوە پێچەوانەی ‏خواستی خۆپیشاندەران نییە؟
‏ ناوبراو وتی: نەخیر چونكە خۆپیشاندەران جەخت لە سەربەخۆیی ‏وەزیرەكان دەكەنەوە، ‏ئەگەر هەركەس بیێتە سەرۆك وەزیران ‏پشتیوانی ئەو هێزەسیاسی ‌و فراكسیۆنانەی لەگەڵ ‏نەبێت هەر نابێتە ‏سەرۆك وەزیران، ئەوەی كە بوترێت سەرۆك وەزیران كەسێكی ‏گەندەڵ ‏نەبێت ئەوە رەوایە بەڵام بوترێت ئەگەر ئەوان قەبوڵی نەكەن ‏ئەی لە كوێ دەنگی بۆ ‏كۆبكرێتەوە‌و ئەگەر ئەوان پەسەندی نەكەن ‏ئەی كێ دەنگی پێبدات؟
سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختەش وتی: هەڵبژاردنی پێشوەختە دوو رووی هەیە یەكێكیان ‏ئەوەیە كە ئەگەر بۆ رزگاربوون بێت لەو ‏‏قەیرانەی وڵات تێیكەوتووە ئەمە رەوایە، بەڵام ‏ئەگەر هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ دەربازوون لە قەیرانێك دروستكردنی ‏قەیرانێكی ‏دیكەبێت؟ ‏ئەمەش گرفتە، ئایا هەلومەرجێكی بێخەوش‌و پاك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە عێراقدا لە ‏ئارادایە؟ یاسایەكی باش‌و ‏كۆمسیۆنێكی ‏باشمان هەیە بۆ هەڵبژاردن، هەلومەرجێكی سیاسی ‏لەبارمان هەیە بۆ هەڵبژاردن؟
سەبارەت بە یاسای نوێی هەڵبژاردنەكانی عێراقیش(د. موسەنا ئەمین) رایگەیاند: "ئەو یاسایە ‏هەڵبژاردنێكی پاك و نەزیهی پێناكرێت..."، ‏چەندین رەخنەی لەسەر یاساكە ‏خستەڕوو.... ‏یاسای هەڵبژاردن یاسایاكی پاك نییە بۆ هەڵبژاردن و پێویستە چاك بكرێت
لە بەشێكی دیكەی بەرنامەكەدا ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: ‏‏"ئەوەی لەعێراقدا پەیڕەو دەكرێت دەسەڵاتی ‏پەرلەمانی نییە، دەسەڵاتی پەرلەمانی لە ‏بەریتانیا هەفتانە رۆژێك سەرۆك وەزیران‌و ‏هەموو حكومەت دێن بۆ پەرلەمان‌و وەڵامی ‏‏پرسیاری پەرلەمانتاران دەدەنەوە، ئێمە بەساڵێكش سەرۆك وەزیران نابینین بێتە بەرلەمان‌و ‏‏كاتێكیش پەرلەمانتاران پرسیارێك ئاڕاستەی ‏وەزیرێك دەكەن دوای سێ مانگ وەڵامێكی ‏كرچ‌و كاڵ دەدەنەوە
لەكۆتایشدا (د. موسەنا ئەمین) وتی: وەك نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە خولی پێشووی ‏ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە كار بۆ ‏كردنەوەی (فەرمانگەی ‏راستاندنی ‏دۆكیۆمێنەتەكان)ی سەر بەوەزراتی دەرەوەی عێراق كردووە بەخۆشحاڵیەەوە لە كۆتایدا ‏فەرمانگەكە ‏لە پارێزگای سلێمانی ‏كرایەوە، كە ئیتر پێویست ناكات رۆژانە هاووڵاتیان بۆ ‏راستاندنی مامەڵەكانیان بچنە بەغداد بەڵكو هەر لە ‏پارێزگاكەی خۆیان ‏كارەكەیان بۆ رایی ‏دەكرێت. ‏
‏ ‏ ‏ ‏
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی ‏تایبەتە ‏‏‏(رێكخراوی ‏‏‏‏كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎( ‎NED)‎ئەمریكی ‏‏لەرادیۆی (نەوا)وە ‏‏‏‏رۆژانی‏‎ ‎‎)‎یەكشەممە‎(‎ ‎كاتژمێر ‏‏(3:00) بۆ (4:00)ی پاش ‏‏نیوەڕوان راستەوخۆ ‏بەمیوانداری ‏‏‏نوێنەرانی ‏‏پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی ‏‏پارێزگای ‏‏‏سلێمانی) ‏پێشكەشدەكرێت‎. ‎

بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەكە كلینك لەم لینكە بكە:

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft