نەوت بەسەر (1000) ماڵی خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشدەکرێت
پاش ئەوەی لە (19/12/2019)دا (د. غالب محەمەد) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)  نوسراوی ژمارە ‏‏(69)ی ئاڕاستەی (وەزارەتی نەوتی عێراق) كرد تایبەت بەدابینكردنی نەوتی سپی، بۆ (1000) هەزار ‏خێزانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
(وەزارەتی ‏نەوت)ی حکومەتی ئیتتیحادی بە نوسراوی ژمارە (ت/103/1034) لە بەرواری (11/3/2020) ڕەزامەند بووە لەسەر داواكاریەكەی نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی بە بڕیاریدا بە دابینکردنی بڕی (۳٦۰۰۰ ) لیتر نەوتی سپی بەنرخی مدعوم (150) دینار بۆ هەر لیترێك، بۆ ئەم مەبەستەش هەر دوێنی (سێ شەممە) بەرواری (31/3/2020)  (د.غالب محەمەد) لەگەڵ لێپرسراو و نوێنەری (9) ڕێکخراوی ‏خاوەن پێداویستی تایبەت کۆبووەوە، بەمەبەستی پێدانی پسوڵەی نەوتی سپی  بە بەنرخی مدعوم، کەلەلایەن وەزیری ‏نەوتی حکومەتی ئیتتیحادییەوە ڕەزامەندی لەسەر دراوە‎ 
هاوكاتیش (د. غالب محەمەد) خەرجی گواستنەوەی نەوتەکەی خستە ئەستۆی خۆی و لەبەرامبەریشدا لێپرسراو و نوێنەری ڕێکخراوەكان سوپاس و ‏دەست خۆشییان کرد بۆ ئەو هاوکاری و بەسەرکردنەوەیە‎......‎
سەبارەت بەكاتی دەستپێكردن بەدابەشكردنی نەوتەكە (د. غالب محەمەد) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) تایبەت ‏بە (پێگەی ئەلكترۆنی رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی راگەیاند: (بڕیارە سبەینێ دەستبكرێت بەدابەشكردنی نەوتەكە)‏.
‏ ‏


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft