ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، باس لە دیارنەمانی پارەو داهاتی هەرێم ‏دەكات....‏
خەدیجە عبد الجبار، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ‏تۆڕی كۆمەڵاەیتی فەیسبووك دەڵێت: (چەند ساڵە جگە لەخۆیان کەس نازانێ داهات و ‏سامانی ژێر زەوی و سەر زەوی ‏ئەم هەرێمە چەند بووە و چۆن دابەش کراوەو جۆن خەرج ‏دەکرێ؟ پەرلەمانتاران ‏ئاماژە بەدیارنەمانی دەیان ملیار دۆلار دەکەن لە داهاتی نەوت و ‏گومرک و ‏مەرزەکان !!)‏
‏ لەبەشێكی تری نووسینەكەیدا، ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باس لە ‏ناعەدالەتی كابینە بەك لەدوای یەكەكانی حكومەتی هەرێم دەكات و دەڵێت: (ناعەدالەتی ‏کابینە لەدوای کابینەکانی ئەم حکومەتە وا تەنگی بە ‏خۆشیان هەڵچنیوە کە خۆیان هاواریان ‏لێ بەرزبووەتەوە و لیژنەی بەدواداچوون بۆ ‏شەفافکردنی پرسی نەوت پێکدەهێنن و ‏دەیانەوێ بەحساب هەوڵی چاکسازی بدەن)‏
هەروەها لە كۆتایشدا نابراو ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ئەو پارەیەی كە خێرخوازان لە رابردوودا ‏بۆ هاوكاریكردنی (نەخۆشخانەی هیوا) كۆبان كردەوە دەڵێت: ئەو پارەیەش کە بۆ ‏نەخۆشخانەی هیوا کۆکرایەوە ئەویش دیارنەما ، خۆ ئەوەش ‏پارەی خێرۆمەندان بوو ، ‏نەدەبوو جگە لە پیداویستی ئەو نەخۆشخانەیە بۆ هیچ ‏مەبەستێکی تر بەکاربهێنرێ ، ئیستا ‏هاتوون داوا دەکەن پارەی خێر و سەدەقە بە ‏حکومەت بدرێت ،لەبەرئەوەی حکومەت بە ‏دادپەروەرانە دابەشی دەکات بەسەر ‏هەژاراندا ‏‎!!!!‎‏)‏
شیاوی باسە هەر ئەمڕۆش (رێكەوت زەكی) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ‏داوایەكی ئاڕاستەی مامۆستایانی زانكۆكانی سنوری پارێزگای سلێمانی‌و هەڵەبجە كردبووكە ‏مووچەكانیان نەخەنە سەر حساب بانكی ئەنجومەنی وەزیران‌و هەروەها ئاماژەشی بۆئەوە ‏كردبوو كە حكومەت داهاتی زۆرە...

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft