پاش ئەوەی چەند رۆژێكە نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم لە سۆشیال میدیا بلاوبۆتەوە كە تێدا وەزارەتی ناوبراو داوا ‏لە کۆمسیۆنی باڵای پانه‌به‌رانی سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان (‏UNHCR‏) دەكات كە گرێبەستەكانی هاوكاری ‏مرۆییان گواستۆتەوە بۆ دەزگایەكی خێرخوازی دیاریكراو، تا ئێستاش وەزارەتی ناوخۆ ئەم هەواڵەی رەت نەكردۆتەوە كە نوسراوەكەیان ‏ساختەیە یان ڕاستە،
بۆ ئەم مەبەستەش هەربەكە لە (د. غالب محەمەد)‌و (سەركەوت شەمسەدین) نوێنەرانی پارێزگای ‏سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەرواری (8/4/2020)دا نوسراوێك ئاڕاستەی ‏کۆمسیۆنی باڵای پانه‌به‌رانی سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان (‏UNHCR‏)دەكەن‌و تیایدا داوایان ‏كردووەكە: (ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت لێره‌وه‌ پێتان رابگه‌یه‌نین كه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ نایاساییه‌ ‌ هیچ یاسایه‌كی ‏حكومه‌تی هه‌رێم یان فیدراڵی رێگه‌ به‌وه‌نادا گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌ت بگوازره‌ته‌وه‌ و ببه‌خشرێت‌ به‌ ‏رێكخراوێكی حزبی ناحكومی بێ هیچ منافه‌سه‌یه‌ك. ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ره‌زامه‌ندی بده‌ن به‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ‏گرێبه‌سته‌ بۆ رێكخراوێكی ناحكومی، پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانن كه‌ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ‏رێكخراوێكی حزبی یه‌ و له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان ه‌وه‌ پشتیوانی دارایی ده‌كرێت وه‌ ‏ناچێته‌ چوارچێوه‌ی رێكخراوی نا حكومی سه‌ربه‌خۆ) ‏
هەرلە درێژەی نوسراوەكەی نوێنەرەكانی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە: (هیوادارین ئێوه پێداوچونه‌وه ‏‏‌به‌‌ ئه‌م داوایه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم بكه‌ن وه‌ ده‌رفه‌ت بده‌ن كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان ده‌رفه‌ت بۆ ‏رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان تر بره‌خسێت، نه‌ك راسته‌وخۆ ئه‌م گرێبه‌ستانه‌ ببه‌خشرێته‌ رێكخراوی ‏خێرخوازی بارزانی بێ هیج كێبركێیه‌كی یه‌كسان‎.‎
جگه‌له‌وه‌ش ده‌توانین ئه‌م گرێبه‌ستانه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ربگرنه‌وه‌ و راسته‌وخۆ راده‌ستی ‏پارێزگاكانی بكه‌ن تا به‌ شه‌وه‌یه‌كی باشتر ئیداره‌ی كامپه‌كان بدرێت ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌و ‏كاره‌ی پێناكرێت‎. ‎‏)‏
هەربۆئەم مەبەستەش رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە ئێستا بەیاننامەیەكیان ئامادەكردووەو بڕیارە ‏ئاڕاستەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و سەرجەم كونسوڵخانەی وڵاتان لەهەرێمی ‏كوردستانی بکەن.‏
شیاوی باسە یەكێك لەو كێشانەی كەڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی تێی كەوتوون قۆرخكردنی ‏هەندێك لە پڕۆژەگەورەكان بووە لەلایەن چەند رێكخراوێكەوە، لە ئێستاشدا نوسراوێكی وەها كە ‏بەناوی وەزارەتی ناوخۆوە بڵاوكراوەتەوە نیگەرانی لەلایەن زۆرێك لە رێكخراوەكان ‏لێكەوتۆتەوە.‏
ئەمەی خوارەوەش دەقی نوسراوەكەیە نوێنورانی پارێزگای سلێمانییە بۆ (UNHCE):‏
‏ ‏
به‌رێز نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران
به‌غداد، عێراق
به‌رێزان،
ئێمه‌ وه‌ك ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌وڵه‌كانی ئێوه‌ ده‌نرخێنین بۆ یارمه‌تیدانی ‏هاوڵاتیانی عێراق بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئاڵانگاره‌یاكان كه‌ به‌هۆی ئاواره‌بونه‌وه‌ روبه‌رویان بۆته‌وه‌ ‏وه‌ چاودێریتان بۆ ئاواره‌كان له‌ كامپه‌كان دا جێگه‌ی رێزه‌. پشتیوانیه‌كانی ئێوه‌ بۆ هاوڵاتیانی عێراق و ‏هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كان وه‌ به‌ته‌نگه‌وه‌ چونی ئه‌و خه‌ڵكانی زۆر په‌ویستیانه‌ ‏به‌به‌رزی ده‌نرخێنین‎. ‎
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بابه‌تێك جێگه‌ی سه‌رنجی ئێمه‌ بوو كه‌ له‌ به‌رواری ٢٧ ی شوباتی ٢٠٢٠ وه‌زاره‌تی ‏ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداریكردونه‌ته‌وه‌ به‌ پێدانی گرێبه‌ستی سه‌رپه‌رشتیكردنی ‏كامپی ئاواره‌كان و گواستنه‌وه‌ی بۆ رێكخراوێكی حزبی ناحكومی به‌ناوی ده‌زگای خێرخوازی ‏بارزانی‎.‎
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت لێره‌وه‌ پێتان رابگه‌یه‌نین كه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ نایاساییه‌ ‌ هیچ یاسایه‌كی حكومه‌تی هه‌رێم ‏یان فیدراڵی رێگه‌ به‌وه‌نادا گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌ت بگوازره‌ته‌وه‌ و ببه‌خشرێت‌ به‌ رێكخراوێكی ‏حزبی ناحكومی بێ هیچ منافه‌سه‌یه‌ك. ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ره‌زامه‌ندی بده‌ن به‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م گرێبه‌سته‌ بۆ ‏رێكخراوێكی ناحكومی، پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانن كه‌ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی رێكخراوێكی حزبی یه‌ ‏و له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان ه‌وه‌ پشتیوانی دارایی ده‌كرێت وه‌ ناچێته‌ چوارچێوه‌ی ‏رێكخراوی نا حكومی سه‌ربه‌خۆ‎. ‎
هیوادارین ئێوه پێداوچونه‌وه ‌به‌‌ ئه‌م داوایه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم بكه‌ن وه‌ ده‌رفه‌ت بده‌ن كه‌ ‏به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان ده‌رفه‌ت بۆ رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان تر بره‌خسێت، نه‌ك راسته‌وخۆ ئه‌م ‏گرێبه‌ستانه‌ ببه‌خشرێته‌ رێكخراوی خێرخوازی بارزانی بێ هیج كێبركێیه‌كی یه‌كسان‎.‎
جگه‌له‌وه‌ش ده‌توانین ئه‌م گرێبه‌ستانه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ربگرنه‌وه‌ و راسته‌وخۆ راده‌ستی ‏پارێزگاكانی بكه‌ن تا به‌ شه‌وه‌یه‌كی باشتر ئیداره‌ی كامپه‌كان بدرێت ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌و ‏كاره‌ی پێناكرێت‎. ‎
رێزی زۆری،
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین
غالب محمد عه‌لی
‏8/4/2020‏




SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft