ئەمڕۆ (دووشەممە) بەرواری (13/4/2020) بەمەبەستی ئاگاداربوون لە و ڕێوشوێنانەی لە پارێزگای ‏سلێمانی گیراونەتەبەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، شاندێکی (فراكسیۆنی یەكێتی) لە ‏‏(ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) سەردانی هەریەکە لە (پارێزگای سلێمانی، ئەنجومەنی پاریزگای سلیمانی، ‏قائیمقامیەتی قەزای سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی) كرد
لەسەردانەکەشیاندا بۆ (ئەنجومەنی پارێزگا سلیمانی)، (د. جوان ئیحسان) پێزانین و دەسخۆشی و پشتیوانی خۆیان ‏ئاراستەی ئەنجومەن کرد ھەم لەرابووردوو ھەم لە سەردەمی پەتای کۆرۆنادا....‏
سەبارەت بە رەوشی تەندروستیش ناوبراو رایگەیاند:  بڕیارە كۆتایی ئەم هەفتەیەش شاندێکی باڵای حكومەت و ‏ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی سلێمانی بكات‎.‎
دواتریشلە بەرامبە سەردانەکەیاندا (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکی (ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی) ‏سوپاسی (فراكسیۆنی یەكێتی) لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) کرد و پاشان داوای لە شاندی میوانکرد ‏کە بە هاوکاری سەرجەم فراکسیۆنە کوردیەکان لە بەغداد، هەنگاوی پراکتیکی بنێن لە پێناو باشتر ‏کردنی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیاندا....‏
سەرۆکی (ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی) داویکرد گرنگە نوێنەرانی  پارێزگای سلیمانی لە (ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق) لە ئێستادا کار لەسەر ئەم بوارانە بکەن کە زۆر گرنگن بۆ پارێزگای سلێمانی:‏
‏1/ چارەسەرکردنی گرفتی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران و دابەشکردنی لە کاتی خۆیدا.‏
‏2/ خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیاران.‏
‏3/ دابەشکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان لە کاتی خۆیدا.‏
دواتریش (د. جوان ئیحسان) سەرۆکی  فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی  لە ئەنجومەنی نوێنەران، رایگەیاند ‏ئەوەی پێوست بێت ئێمە لە بەغداد درێغی لێناکەین، ئەوەیشی پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەبێت، ‏پێویستە (پەرلەمانی کوردستان) و (ئەنجومەنی پارێزگاکان) پێیهەستن و کاری لەسەر بکەن.








SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft