حیزب و حكومەت باوەڕیان بە ئەنجومەنی پارێزگاكان نییە

بەرزان محمەد ساڵح سەرۆكی لیژنەی (پەیوەندیەكان‌و كاروباری ئەندامان‌و رێكخراوە مەدەنیەكان) لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكیدا كەلەسەر پەیجی تایەبەتی خۆی لە تۆڕی كەمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی كردۆتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ، كە (ئەنجومەنی پارێزگا بووەتە جێگای یەكلاییكردنەوەی كێشە سیاسیەكانی ناو حیزبەكان) بۆ ئەمەش ئاماژە بەوە دەكات كە (كە چەند جاریك كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەن دوادەخرێت) هۆكاری دواخستەنەكەشی بۆ كێشەكانی ناو فراكسیۆنی یەكێتی دەگێڕێتەوە، لەوانەش كێشەی (ئەكرەم شەریف).
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد  حكومەت و  حیزبیش   باوەڕیان بەبوونی ئەنجومەنی پارێزگاكان نییە، چونكە هەموو جارێك بڕیارەكانی ئەنجومەن رەت دەكرێنەوە.
لەبەشێكی تری لێدوانەكەشیدا سەرۆكی لیژنەی پەیوەندیەكان ، ئاماژە ئەوە دەكات كە لە پلانی رێكخستنەوەی ناو شاری سلێمانیدا ئەنجومەنی پارێزگا وەك پێویست لە پرۆسەكەدا نییە یان ئاگاداری وردەكاری پرۆسەكە نییە.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft