لە میانی چاوپێكەوتێكی لەگەڵ (دەنگی ئەمریكا) (د.یوسف محه‌مه‌د) سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ‏‏ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بۆ هۆكارەكانی بڕینی مووچەی  فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم‌و ‏‏پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد دەكات....‏
سەبارەت بەهۆكاری بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن عێراقەوە (د.یوسف محه‌مه‌د)  دەڵێ:" ‏‏به‌دڵنیاییه‌وه‌ یه‌كێك له‌ سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ ئێستادا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ‏‏له‌پێشوتردا عه‌لاوی ڕازی نه‌بوو به‌دانانه‌وه‌ی د.فوئاد حسێن به‌وه‌زیری دارایی وه‌ سه‌ركردایه‌تی پارتی ‏‏دیموکراتی کوردستانیش ئاماده‌نه‌بوون بیگۆڕن بۆیه‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم باجی ئه‌وه‌یان دا هه‌م ‏‏سه‌دریه‌كان له‌ڕێگای ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ تۆڵه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ وه‌هه‌م پێشتر عه‌لاوی ‏‏وتبووی بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هێڵی سوره‌، ده‌شڵێت، خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه‌ به‌پێی ‏‏ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ئۆپێك كردویه‌تی له‌گه‌ڵ عیراق پێویسته‌ ڕێژه‌ی نه‌وتی دابگیرێت به‌هه‌رێمی كوردستانی ‏‏وتووه‌ به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان وتویانه‌ ناتوانین، د.یوسف ئه‌وه‌شی وت" بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ‏‏هه‌رێم به‌پێی یاسای بودجه‌ نایاساییه‌ به‌ڵام له‌ئێستادا گرتنه‌به‌ری ڕێگای یاسایی دژی ئه‌و بڕیاره‌ ئاسان نیه‌ ‏‏چونكه‌ دادگای فیدراڵی ڕێژه‌ی یاسایی ته‌واو نیه‌‏‎."‎
شیاوی باسە لەساڵی رابردوودا سەرجەم نوێنەرانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختیان ‏‏لەوە دەكردەوە كە  جارێكی تر به‌شه‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نابڕدرێت چونكه‌ به‌ده‌ركراوه‌ له‌ كێشه‌ ‏‏سیاسیه‌كان....‏

بۆ خوێندنەوەو گوێگرتن لە تەواوی چاوپێكەوتنەكە كلیك لەم لینكەی خوارەوە بكە:‏
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft