لە ئێستادا دەنگۆی ئەوە لە ئارادایە كە سەرلە نوێ (ئەنجومەنی شارەوانیەكان) زیندوو بكرێتەوە بەمەش ‏‏بەگوتەی یاساناسان  رۆڵی ئەنجومەنی پارێزگاكان لاواز دەكرێت، بەوەی بوونی دوو ئەنجومەن لەیەك ‏‏پارێزگادا گرفت لەبەردەم هەردوو ئەنجومەنەكەدا دروست دەبێت
لەو بارەیەوە (د. فەلاح مستەفا ) پسپۆڕی بواری یاسا، ئەم هەنگاوە بە هۆکاری شکستهێنانی ‏لامەرکەزییەتی ‏کارگیری لەهەرێمی کوردستان لە قەڵەم دەدات
لەو بارەیەوە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (پێگەی ئەلكترۆنی رێكخراوی كوردستان بۆهەمووان)، (د. فەلاح ‏ ‏مستەفا)  لەوبارەیەوە گوتی: "لەسالی 1993 لەپاش هەلبژاردنی پەرلەمان ودەستکردن بەکارەکانی، یاسای ‏‏بەرێوەبردنی شارەوانییەکانیان دەرچواند بەژمارە 6 ی سالی 1993، بەپێی ئەم یاسایە دەبوو هەلبژاردن بۆ ‏‏شارەوانییەکان بکرایە، بەلام کام شارەوانی؟
زۆر لەمێژە هەلە تێگەیشتنێك هەیە بۆ وشەی شارەوانی، بەوەی شارەوانی لەهەموو وولاتانی دیموکراسی ‏‏بەمانای‎ municipality ‎دێت واتە دەستەی بەرێوەبردنی شار کەدەبێت کەسانێك بەپێی چەند مەرجێك ‏کەبەیاسا ‏رێکدەخرێت، هەلبژێردراوی میللەت بن لەناو ئەو دەستەیە، ولەناو ئەو دەستەیەوە یان لەدەرەوەی ‏دەستەکە ‏کەسێك هەلبژێردرێت وەکو سەرۆکی شار یان بەزمانی کوردەواری خۆمان پێی دەلێن سەرۆکی ‏یەکەی ‏کارگێری (پارێزگار، قائیمقام، بەرێوەبەری ناحیە) کەبەزمانی ئینگلیزی پێی دەوترێت‎ mayor.‎
بەلام ئەوەی رووی دا لەهەرێمی کوردستان، ولەبەر نا شارەزایی ئەندامانی پەرلەمان لەیاسا هەر لەسەرەتای ‏‏دروست بوونی پەرلەمانی کوردستان، دوو کەسایەتی لەیەکە کارگێرییەکان هاتنە مەیدان سەرۆکی ‏یەکەی ‏کارگێری (پارێزگار ، قائیمقام ، بەرێوەبەری ناحییە) کەبەپێی یاسای پارێزگاکانی سەردەمی ‏بەعس ژ 159 ی ‏سالی 1969 دادەمەزران وبەرێوەبەری شارەوانییەکان کە بەپێی یاسای بەرێوەبردنی ‏شارەوانییەکان ژ 6 ‏سالی 1993 دادەمەزران بەبێ ئەوەی کەسێك یان شارەزایەك بەوەزیرانی شارەوانی وناوخۆ ‏بلێت ئەمە ‏کارێکی هەلەیە‎!!!.‎
هەروەها ناوبراو دەڵێت: "‏‎ ‎لەمادەی 39 ی یاساکە ئاماژە بەوە دراوە کەهەر دەقێك یان بریارێك پێچەوانەی ‏‏یاسای ژ 3 یە کاری پێ ناکرێت، کەواتە یاسای بەرێوەبردنی شارەوانییەکان لەو برگانەی کەباسی ‏‏هەلبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەکان هەروەها دەسەلاتی ئەنجومەنی شارەوانییەکان دەبوایە بەهەلوەشاوە ‏‏هەژمار بکرێت چونکە تەواو پێچەوانەی مادەی 6 ی یاسای ژ 3 سالی 2009 یە لەبەر ئەوەی چەندین ‏‏دەسەلات کەدراوە بەئەنجومەنی پارێزگاکان لەئەنجومەنی بەناو شارەوانییەکان وەرگیراوەتەوە هەروەها ‏‏هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەسەر بنەمای لامەرکەزییەتی کارگیری کەدەستوری عێراق ویاسای ‏‏پارێزگاکان جەختیان لەسەر کردووە تەواو دەستوری ویاساییە ولەگەل بنەما زانستییەکان یەکدەگرێتەوە، ‏بەلام ‏بەداخەوە ئەم تێبینییە کاریان لەسەر نەکرد وئەنجومەنی شارەوانییەکان بەردەوام بوون لەسەر ‏کارکردن ‏وئەمەیش گەورەترین رێگری بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان دروست کردووە بەئێستاشەوە‎.‎
‎- ‎‏ مادەی 35 ی یاساکە کەباس لەپێکهێنانی ئەنجومەونی شارەوانییەکانی یەکە کارگێرییەکان ‏دەکات کەدەبێت ‏لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگاکان پێکبهێنرێت بەرێنماییەك لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ‏دەربکرێت لەسەر ‏پێشنیاری وەزارەتی شارەوانی، ئەوەی جێی تێبینییە کەئەم مادەیە هەلە تێگەیشتنێك ‏هەبووە لەناوەرۆکەکەی‎:‎
یەکەم ئەگەر بگەرێینەوە بۆ قۆناغی گفتوگۆکانی ناو پەرلەمان کاتێك گفتوگۆیان لەسەر ئەم بابەتە ‏کردووە ‏مەبەست لێی ئەوە نەبووە کەئەنجومەنی شارەوانییەکان زیندوو بکەنەوە بەلکو مەبەست لێی ئەوە ‏بووە ‏کەتاوەکو هەلبژاردنی ئەنجومەنی قەزا وناحییەکان ئەنجام دەدرێت ئەنجومەن بۆ قەزا وناحییەکان ‏پێکبهێنرێت ‏لە لایەن ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ رایی کردنی دەسەلاتەکانیان کە لەیاسای ژ 3 دیاری ‏کراوە بۆ ئەو ‏ئەنجومەنانە بەپێی پەیرەوێك کە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەردەکرێت‎.‎
دووەم پەرلەمانی کوردستان یش تووشی هەلەیەك بووە لەتێگەیشتن بۆ مادەی 35 کەدەرکرنی ئەو ‏رێنماییەی ‏داوەتە وەزارەتی شارەوانی پێشنیاری بکات وئەمەش ناوەرۆکی مادەکەی توشی شلەژان کردووە‎.‎
وئەم بابەتە بەروونی لەبریاری ژ 15 سالی 2018 ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەرکەوتووە وکاریگەری ‏‏کردووە بۆ زیندوو کردنەوەی ئەنجومەنی شارەوانییەکان کەلەقۆناغی کۆتایی باسی دەکەین
‎سەبارەت بە بریاری (ژمارە 15 سالی 2018)ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وپەیرەوی ژ 2 ی سالی ‏‏2019 ئەنجومەنی وەزیران وئەنجومەنی ‏شارەوانی تازە پێشنیار کراو ناوبراو وتی: "جۆرێك لەهەڵە ‏تێگەیشتن هەبووە لەشیکردنەوەی مادەی ناوبراو ‏لەلایەن بەرێزان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ‏لەبەر دوو هۆکار:‏
‏ یەکەمیان/ شێوەی دارشتنەوەی مادەی ناوبراو لە لایەن پەرلەمانی کوردستان کاتێك کەپێشنیاری ‏دەرکردنی ‏پەیرەوی ئەنجومەنی وەزیرانی داوە بەوەزارەتی شارەوانی بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی یەکە ‏کارگێرییەکان ‏کەدەبوو لەسەر پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ بوایە.‏
دووەمیان/ کەبەرێزان ئەندامانی لیژنەی یاسایی تێبینی ئەوەیان نەکردووە کەمادەی ناوبراو مەبەست لێی ‏‏ئەنجومەنی یەکە کارگێرییەکانە هاوشێوەی ئەنجومەنی پارێزگا کە بۆ قۆناغی دوای دەرچوونی یاسای ‏‏پارێزگاکان پێویست بوو پێکبهێنرێت تا وەکو هەلبژاردنی ئەنجومەنەکان دەکرێت لەئەنجومەنی پارێزگا ‏‏وقەزای وناحییەکان کەبەداخەوە تەنها لەپارێزگاکان کرا لەسالی 2014 بەبێ قەزا وناحییەکان‎.‎
بەهەر حال لەسالی 2018 بریاری ژ 15 ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی درا ورەوانەی ئەنجومەنی ‏وەزیران ‏کرا بۆ دەرکردنی پەیرەوێك بەپێشنیاری وەزارەتی شارەوانی وبەم هەنگاوە ئەنجومەنی پارێزگا ‏بووە ‏هۆکارێك کەجارێکی دیکە ئەنجومەنی شارەوانییەکان کە بەیاسای پارێزگاکان ژ 3 سالی 2009 ‏‏هەلوەشایەوە جارێکی تر زیندوو بکرێتەوە کەدەبوو لەپاش هەلوەشانەوەی یاسای بەرێوەبردنی شارەوانییەکان ‏‏هەموار بکرێتەوە وئەو مادانەی کەدژە لەگەل یاسای پارێزگاکان لا بدرێت‏‎.‎
لەوە سەیرتر کاتێك ئەنجومەنی وەزیران پەیرەوی ژ 2 ی سالی 2019 دەرکردووە توشی چەندین پێشێل ‏‏کاری یاسایی بووە لەوانە‎:‎
‎- ‎یاسای پارێزگاکان ژ 3 سالی 2009 بەتایبەتی مادەی 17 چونکە پێکهاتەی ئەنجومەنی شارەوانی ‏پێشنیار ‏کراو لەبەرێوەبەر ولێپرسراوانی فەرمانگەکان کە لەمادەی 4 ی پەیروەکە دا هاتووە هەمان ‏پێکهاتەیە کە ‏لەمادەی 17 ی یاسای پارێزگاکان دا هەیە بەلام ئەوەی کە لەیاساکە دا هاتووە دەستەی ‏جێبەجێکارە کە ‏لەبەرێوەبەر ولێپرسراوی فەرمانگەکان پێكدێت بۆ هاوکاری وهەماهەنگی لەگەل ‏پارێزگارەکان بۆ پێشنیاری ‏پرۆژەی بودجەی پارێزگاکان وپرۆژەکان نەك وەکو ئەنجومەنی شارەوانی ‏کەئەرکی چاودێری وبەدواداچوون ‏کەئەوە لەدەسەلاتی ئەنجومەنی پارێزگاکان دایە‎.‎
‎- ‎یاسای چاکسازی ژ 2 سالی 2020 کە لەمادەی 3 ی باس لەنەهێشتی سوود بوون دەکات لەبودجەی ‏گشتی بۆ ‏چەند جارێك بەلام لەپەیرەوی ژ 2 سالی 2019 لەمادەی 16 ی رێگەی داوە کە ئەنجومەنی ‏شارەوانی پێشنیار ‏کراو جارێکی تر سوودمەند بن لەماف وئیمتیازات بەپێی پەیرەوێك کەوەزارەتی دارایی ‏دەری دەکات ‏لەکاتێکدا هەمان ئەندامانی ئەنجومەن لەفەرمانگەکانی خۆیان موچە ودەرمالە وئیمتیازات ‏وەردەگرن‎.‎
‎- ‎بنەما کارگێرییەکان چونکە لەکاتی پێکهێنانی ئەنجومەنێك یان لیژنەیەك ناکرێت سەرۆك ‏وئەندامان رەچاوی ‏پایەی وەزیفیان نەکرێت بۆ نموونە سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لەپلەی وەزیفیدا تەنها ‏بەرێوەبەرە بەلام ‏لەهەمان ئەنجومەن کەپێشنیار کراوە لەلایەن بەڕێز پارێزگاری سلێمانییەوە ئەندامی ‏تێدایە لەپلەی تایبەت دایە ‏کەبەرێوەبەری گشتییە‎.‎
لەکۆتایشدا (د. فەلاح مستەفا ) کە کار لەسەر راست کردنەوەی سەرجەم ئەو هەڵە یاسایی وکارگێرییەیانە ‏‏بکرێتەوە چونکە کۆی پرۆسەکە سەرپێچییە لەدەستوری عێراق بۆ سالی 2005 ویاسای پارێزگاکان ژ 3 ‏ی ‏سالی 2009 ویاسای چاکسازی ژ 2 سالی 2020 وبەراست نەکردنەوەی دەتوانین بلێین بنەمایەك نەماوە ‏بەناو ‏لامەرکەزییەتی کارگێری‎.‎

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft