ئەمڕۆ (پێنج شەممە) (17/9/2020) هەریەکە لە (فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانى کوردستان)و (د.یوسف محمد سادق سەرۆکى فراکسیۆنی گۆڕان)و (د.موسەنا ئەمین لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان) و(ئەحمەدی حاجی رەشید لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان)، (دانا جەزا لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان) ( د.ڕێبوار کەریم فراکسیۆنی سەربەخۆ)و (سەرکەوت شەمسەدین لە فراکسیۆنی ئاییندە) لەگەڵ هەریەکە لە پارێزگاری هەڵەبجە و جێگری پارێزگار و قائمەقامی هەڵەبجە کۆبونەوە، بەئامادەبوونى لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنی....
کۆبونەوەکە لە مۆنۆمێنتی شەهیدان و بە بۆنەى بیست و یەک ساڵەى ناساندنی هەڵەبجە وەک پارێزگا لە لایەن پەرلەمانى کوردستانەوە ئەنجامدرا..
ئامانجی دانیشتنەکە پێشەکەشکردنی یاداشتێک بوو لە لایەن پارێزگارەوە بە فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەمەبەستی تەواو کردنی رٍێکارە یاساییەکانى بوون بە پارێزگا لە حکومەتی فیدراڵ و، کردنەوەى نوسینگەى کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردەکانی عێراق لە هەڵەبجە و دانانى هەڵەبجە وەک بازنەیەکی سەربەخۆ لە هەڵبژاردنەکانى داهاتووى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا ...

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft