یەکەکانی نیشتەجیبوون لە پارێزگای سلێمانی، چەندین کێشەو گرفتیان هەیە، زۆرجاریش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان روویان لەلایەنە ‏پەیوەندیدارەکان کردووە، بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر...‏
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردووشدا، نوێنەری (650) ماڵی دانیشتوی شاری ئەوین کێشەکانیان گەیاندە ‏‏(ئٔەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) ولیژنەی پلان و پڕۆژەکان سەردانی شوێنی ثڕۆژەکەیان کردو دواتریش سەردانی ‏هەریەک لە قایٔیمقامیەتی قەزای سلێمانی و شارەوانی سلیمانی و دەستەی وەبەرھێنانیان کرد وبڕیاردرا کیشەو گرفتانەکان چارەسەر ‏بکرێن، لەوانەش ( وەرگرتنی بڕی (25) ھەزار دینار لە بەرامبەر فڕێدانی خۆڵ و خاشاک بڕیاردرا بەھاوکاری کۆمپانیای خالید شینکی ‏لەم مانگەوە دانیشتوانی شاری ئٔەوین ھیچ بڕە پارەیەک نەدەنە کۆمپانیاو خزمەتگوزاری کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکیان بەردەوام دەبێت، ‏ھەروەھا لەبەرئەوەی لەماستەرپلاندا پرۆژەکە سیاجی نییە، کۆمپانیای پاسەوانی پرۆژەکە لەسەرداوای دانیشتوانەکەی لادەبرێت، ‏هەروەها کۆمپانیا بەڵێندا بەزوترین کات دەستبکات بە بەشە بازرگانیەکانی پرۆژەکە بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی بەرامبەیان دەگیرێتە ‏بەر....‏

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft