دوابەدوای خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی سلێمانی، کە توندوتیژیان لێکەوتەوەو سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانی نیشتیمانی ‏لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، داواکارییەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و سەرۆکی فراکسیۆنەکان ‏دەکات، لە بەشێکی داواکاریەکەدا هاتووە: (داواکارم کۆی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پشتیوانی لەداواکاریەکانی ‏فەرمانبەران و هاووڵاتیان بکەن داوابکرێت ئەوهیزانەی کەبونەتە مایەی ئازاردانی خۆپێشاندەران ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە ‏داوای لێبوردان لەمامۆستا فەرمانبەران و هاووڵاتیان بکرێت)‏
ئەمەی خوارەوەش دەقی داواکریەکەیە:‏
بۆبەڕێزان لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ‏
بۆ بەڕێزان سەرۆکی تەواوی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ‏
بابەت /داواکاری ‏
لای هەموومان ڕوونە کە هاووڵاتیانی کوردستان بەگشتی بەتەواوی چین و توێژەکانەوە بەهۆی دابەش نەکردنی موچەوبێ کاری و ‏ئەو قەیرانەی کەهەرێمەکەمانی گرتۆتەوە خەڵکی توشی نەهامەتیەکی زۆر بونەتەوە برسیەتی گەیشتۆتە بینەقاقای خەڵکی ‏کوردستان ڕۆژ بەڕۆژیش ژیانی هاووڵاتیان قورستر دەبێت هاووڵاتیان لەپێناو دابین کردنی مافە سەرەتایەکانیان هاتوونەتە ‏سەرشەقام ناکرێت لەجیاتی جێ بەجێ کردنی داواکاریەکانیان کە داوای نان و کارو ئازادی دەکەن لەبری ئەمە بەگولە و گازی ‏فرمێسک ڕێژ وەڵام بدرێنەوە دەست بەسەر بکرێنو ئازار بدرێن بۆیە داواکارم کۆی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ‏پشتیوانی لەداواکاریەکانی فەرمانبەران و هاووڵاتیان بکەن داوابکرێت ئەوهیزانەی کەبونەتە مایەی ئازاردانی خۆپێشاندەران ‏ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە داوای لێبوردان لەمامۆستا فەرمانبەران و هاووڵاتیان بکرێت ناکرێت لەوە زیاتر ڕێگا بەهیچ کەسێک ‏بدرێت هاووڵاتیانمان ڕووبەڕووئازاردان بکەنەوە لەوە زایاتر ڕووی جوانی پایتەختی ڕۆشنبیری ناشیرن بکەن بۆیە داوای یەک ‏هەڵویستیتان لێ دەکەم‎ .‎
لەگەڵ ڕێزدا ‏
کاسترۆمعروف احمد ‏
سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانی نیشتیمانی ‏
لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ‏
‎3-12-2020‎
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft