‏ لە کۆی (32) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ (سێ شەممە) (22/12/2020)، ‏(14) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتێکی درەنگ وەخت لەسەر  خۆپیشاندانەکانی سلێمانی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەن دەکەن کە لە چوار خاڵ پێکهاتووە ‏
لەیاداشتەکەدا داواکراوە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) لە زووترین کاتدا، دانیشتنێک ئەنجامبدات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ‏خۆپیشاندانەکانی سلێمانی کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر روویانداو تیایدا ژمارەیەک خۆپیشاندەر شەهیدو برینداربوون....‏
یەکێک لە داواکاری ناو یاداشتەکە ئەژمارکردنی شەهیدانی خۆپیشاندانەکانە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە و قەرەبوو کردنەوەیانە‏.... هەر لە یاداشتەکەدا داواکراوە کە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لێپرسیەنەوەو لێپێچینەوە بکات لەو بەرپرسە ئیداری و ‏ئەمنیەیانە بکرێت کە لە سنورەکەیاندا خۆپیشاندەران شەهید و بریندار کراون....‏
شیاوی باسەهەر سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی پارێزگای سلێمانی، لە (19/12/2020)دا هەریەکە لە (د. رێبوار کەریم، د. غالب ‏محەمەد، ‏سەرکەوت شەمسەدین) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،  نوسراوێکی فەرمیان ‏ئاڕاستەی سەرۆک ‏وەزیرانی عێراق کردو بە فەرمی داوایان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد کە شەهیدانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی سلێمانی ‏وەک ‏شەهیدانیتری عێراق ئەژماربکرێن و قەرەبوو بکرێنەوە‎.‎‏...‏

ئەمەی خوارەوەش دەقی یاداشتی (14) ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیە:





SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft