رۆژی یەكشەممە بەرواری (20/12/2020) لە شەشەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا میوانداری هەریەكە لەبەڕێزان (ئازاد ‏محەمەد ئەمین) سەرۆكی (ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی) و (رەمەزان نامق/ سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان) لە (ئەنجومەنی پارێزگای ‏سلێمانی) پێشكەشكرا‎...

ئازاد ‏محەمەد ئەمین:‏-‏

 نەمان توانیوە بەرنامەی هەڵبژاردنمان جێبەجێبکەین

مامۆستایان و مووچەخۆران خۆیان بەدوورگرت لەم خۆپیشاندانانە چونکە سوتانی بارەگاو دامودەزگاکانی ‏لێکەوتەوە

لە بەشی یەکەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری بەڕێز (ئازاد ‏محەمەد ئەمین) سەرۆكی (ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی)
‏گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏‏
1/ خۆپیشاندانەکان و دۆخی پارێزگای سلێمانی. ‏
2/ئەدای ساڵی رابردووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.
 ‏3/ تەوەری دانیشتنەکانی ئەنجومەن ‏
4/ پلانی ئەنجومەن بۆ ساڵی داهاتوو. ‏‏
5/ئەولەویەتی کارکردنی ئەنجومەن لە ساڵی نوێدا. ‏
6/ پرسی لامەرکەزیەت

رەمەزان نامق:

 

چاودێری کارەکانی پڕۆژەی شەقامی (100) دەکەین

‏هیچ بەرپرسێکی پارێزگای سلێمانی دەسەڵاتی ئیمزاکردنی (250) دیناری نییە بۆ پڕۆژەکان.

‏لەبەشی دووەمی بەرنامەکەشدا  میوانداری(رەمەزان نامق/ سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان) لە ‏‏(ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)کراو لەم بەشەشدا گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏
1/ ئەرکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان وشێوزای کارکردنی لیژنەکە
‏2/ ئەو پڕۆژانەی کە لە ماوەی ساڵی رابرددودا چاودێری کراون.
‏3/ پڕؤژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی و  ئەدای کاری کۆپانیای ‏جێبەجێکاری پڕۆژەکە.
‏4/ ‏ رێگریەکانی بەردەم جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی پارێزگای سلێمانی.‏
5/‏ گرفتەکانی بەردەم لیژنەکە.‏

بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎( NED)‎ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی‏‎ )‎یەكشەممە‎(‎ كاتژمێر ‏‏(1:00) بۆ (2:00)ی پاشنێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ وئامانج پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎
بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن:
https://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx?jimare=145
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft