رۆژی یەكشەممە بەرواری (10/1/2021) لە شەشەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی ‏و ‏نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا میوانداری هەریەكە لەبەڕێز ‏‎)‎‏ رێزان شێخ دلێر)‏‎ ‎ئەندامی فراکسیۆنی ‏‏(یەکێتی نیشتمانی کوردستان) و ئەندامی ژنان لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) و ‏بەڕێز(کاسترۆ مەعروف) سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانی نیشتمانی و سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ‏سەرچاوەکانی ئاوو کارگێڕی ودارایی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی  پێشكەشكرا‎... 

کاسترۆ مەعروف:‏

لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیاندا ساڵانە زیاتر لە (چوار ملیار) ‏دینار زیادە لە بەشەخۆراکی هاووڵاتیاندا وەردەگیرێت ‏

زیاد لە (13) جار داوای داهات وخەرجی پارێزگای سلیمانیمان کردووە، بەڵام وەڵاممان نادرێتەوە



لە بەشی یەکەمی بەرنامەکەدا بە میوانداری بەڕێز(کاسترۆ مەعروف) سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانی ‏نیشتمانی و سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوو کارگێڕی ودارایی لە ئەنجومەنی پارێزگای ‏سلێمانی ‏گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏‏
‏1.‏ سەرچاوەی کێشەو گرفتەکان
‏2.‏ گرفتەکانی بەشە  ئاردی هاووڵاتیان ‏
‏3.‏ داهاتو خەرجی پارێزگای  ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ‏
‏4.‏ گرفتە سەرەکیەکانی جوتیاران و کەرتی کشتوکاڵی لە سلێمانیدا ‏

رێزان شێخ دلێر:

زۆر قورسە عێراق بتوانێت بەم شێوەیە بەردەوام بێت
هەندێک لە پەرلەمانتارانی عێراق هێندەی وەلائیان بۆ وڵاتانی دراوسێ هەیە، هێندە وەلائیان بۆ عێراق نییە



لە بەشی دووەمی  بەرنامەکەدا  میوانداری بەڕێز‎)‎‏ رێزان شێخ دلێر)‏‎ ‎ئەندامی فراکسیۆنی (یەکێتی ‏نیشتمانی کوردستان) و ئەندامی ژنان لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)  گفتوگۆ ‏لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏‏
‏1.‏ گفتوگۆی بودجە لە دانیشتنی یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەراندا
‏2.‏ قۆناغەکانی تێپەڕاندنی پڕۆژەی بودجە
‏3.‏ پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی 2021 دا ‏
‏4.‏ ئەولەویەتی کارکردن بۆ پارێزگای سلێمانی لە ساڵی 2021دا

بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی ‏كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎( NED)‎ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی‏‎ )‎یەكشەممە‎(‎ ‎كاتژمێر ‏‏(1:00) بۆ (2:00)ی پاشنێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی ‏لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ بۆ رۆژی دواتریش ‏بەرنامەکە کاتژمێر (9:00)ی سەر لەبەیانی دووبارە پەخشدەکرێتەوە.... ئامانج لە بەرنامەکەش پته‌وكردنی ‏په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎ 
بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن‎:‎
https://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx?jimare=145&znjera=6197‎

SHARE
موازەنەی 2021 (3،4)
هۆشیار عەبدوڵا
بەهەرێم بوونی سلێمانی
رەسوڵ عبدالله ابراهیم
موازەنەی ۲٠۲۱ (2)
هۆشیار عەبدوڵا

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft