رۆژی دووشەممە رابردوو (111/1/2021) (د.غالب محەمەد) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ‏سەردانی وەزیری ناوخۆی عیراقی کرد و سەبارەت بە کێشەی گواستنەوەی نزیکەی (800) کارمەندی گومرگ بۆ سەر پاسەوانی ‏سنوور لەهەرێم ؛ کە بەشێکیان "بەناحەق و لەسەر بنەمای حزبی کراون" ‏تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەش باسکردن بوو  لەکێشەی مووچەی فەرمانگە فیدراڵییەکانی هەرێم وەک: (رەگەزنامە و پاسپۆرت ‏و نشینگە) کە ساڵی (2020) مووچەی مانگەکانی (5، 6، 7، 8، 11، 12)یان وەرنەگرتووە..لە کاتێکدا بە گوتەی وەزیری ناوخۆ ‏ئەوان مووچەی هەر (12) مانگەکەی ساڵی پاری ئەو فەرمانگانەیان ناردووە، بەڵام حکومەتی هەرێم پێی نەداون..هەر لە ‏کۆبوونەوەکەدا پێشنیار کراوە کە بەغدا راستەوخۆ و مانگانە مووچەی ئەو فەرمانگانە بدات.‏
شایانی باسە لە (9/11/2020) هەریەک لە (د.غالب محەمەد و سەرکەوت شەمسەدین) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵیان بە نوسراوی فەرمی لەو کێشەیە ئاگادارکردبۆوە، وەزیری ناوخۆش ‏دەستبەجێ بڕیاریدا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو مەبەستە پێکبهێنرێت تا رێگە لەوە بگیرێت کە ناهەقی بەرامبەر هەر کارمەندێک ‏بکرێت‎.‎


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft