یەکێک لە بڕگەکانی خشتەی کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی (سێ شەممە 26/11/2021)ی ‏داهاتووی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) بریتییە لە داواکارییەکی (د. موسەننا ئەمین) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق) تایبەت بە  ‏بانگهێشتکردنی (سەرۆکی دەزگای زیندانییە سیاسییەکانی عێراق) بۆ هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. ‎
لەم بارەیەوە (د. موسەننا ئەمین) بە پێگەی ‏ئەلیکترۆنی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)ی راگەیاند کە مەبەست لە ‏بانگهێشتکردنی سەرۆکی دەزگای زیندانییە سیاسییەکانی عێراق بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق، بۆ وەڵامدانەوەی دوو بابەت دەبێت کە بریتین لە:‏
یەکەم/ مافی زیندانە سیاسییەکانی هەرێم بەگشتی که مافێكي کەسییە و وەك ميراتی رژێمي ‏پيشوو  لە ئەستۆی حکومەتی  ناوەندەو بەکەموکورتی لەهەرێم دابەشدەکرێت کە وەکوو ‏مافی هاوشێوەکانیان نیە لەشارەکانی دیکەی عێراق‎. ‎
دووەم/ ‏‎ ‎بۆچی قوربانیانی کیمیایی هەڵەبجە کەئاوارەبوون بۆ ئێران مافی زیندانی سیاسی ‏وەرناگرن وەکوو هاوڵاتیانی خێوەتگەی ڕەفحە؟ لەکاتێکدا بەپێی یاساي زيندانه سياسيةكان ‏ئەو مافەیان هەیە‎!‎



SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft